شارپرێس:
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، بە تووندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر دەکات و ده‌ڵێت، "رێگه ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆزبکرێت. به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه".
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "به تووندی ئه‌و تاوانکارییه ترسنۆکه سه‌رکۆنه ده‌که‌ین که نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر کارمه‌ندێکی کۆنسوڵخانه‌ی تورکیا و هاووڵاتییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی کردۆته‌وه ئامانج و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش برینداربووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که ڕێگه ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه تا ده‌دۆزرێنه‌وه و به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
راگه‌یه‌نراوێک له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه:
به تووندی ئه‌و تاوانکارییه ترسنۆکه سه‌رکۆنه ده‌که‌ین که نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر کارمه‌ندێکی کۆنسوڵخانه‌ی تورکیا و هاووڵاتییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی کردۆته‌وه ئامانج و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش برینداربووه.
له‌کاتێکدا پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین و هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌که ده‌خوازین، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که ڕێگه ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه تا ده‌دۆزرێنه‌وه و به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
17-7-2019