شارپرێس: له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێردا دوو هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بوونه قوربانی كه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وی دیكه‌یان برینداربووه. به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، له رووداوی ته‌قه‌كردنی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر كه تێیدا كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی توركیا له یه‌كێك له رێستۆرانته‌كانی ئه‌و شاره كرانه ئامانج، هاوڵاتیه‌كی ده‌ڤه‌ری سۆران به ناوی (نه‌ریمان عوسمان محه‌مه‌د عه‌لی) گیانی له‌ده‌ستدا و هاوولاتیێكی دیكه‌ی هه‌مان ناوچه به‌ناوی (به‌شدار ره‌مه‌زان ساڵح) به سه‌ختی برینداربووه و له ئێستادا له ژێر چاودێریدایه. هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كان، نه‌ریمان دانیشتووی گوندی بێشوكی سنووری قه‌زای ره‌واندزه، له‌كاتی رووداوه‌كه ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران بۆ نانخواردن له رێستۆرانته‌كه بوون. پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رووداوێكی ته‌قه‌كردن له رێستۆرانتێكی شاری هه‌ولێر روویداو به‌هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی باڵای كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر كوژرا، جگه له‌وه‌ش هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوون. دوای رووداوه‌كه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراویان بڵاوكرده‌وه و ئه‌و هێرشه‌یان به‌توندی ئیدانه كرد. ه.م