شارپرێس زانیاری ورد لەسەر رووداوی تەقەكردن‌و كوشتنی جێگری كونسوڵی توركیا بڵاودەكاتەوە

sharpress.net

10597 جار خوێندراوه‌ته‌وه

17/07/2019‌

شارپرێس:
ئەو كەسەی تەقەی لەجێگری كونسوڵی توركیاو تیمی كونسوڵخانەی توركیا كردووە، برازای بەرپرسێكی باڵای هەرێمی كوردستانە.

ئەو كەسەی تەقەی كردووە، بەرپرسی كۆمپانیایەكە لەهەرێمی كوردستان‌و لەكاتی تەقەكردنەكەش چەند پاسەوانێكی لەگەڵ بوون، كە رووداوەكە نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە روویدا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو پارتی دیموكرات لەبارەی رووداوەكە بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، كە ئەو كەسەو تیمەكەی جێگری كونسوڵی توركیا یەكتریان نەناسیوە و لەناو چیشتخانەكە لەسەر یەكێك لەمیوانەكان، كە كچیك بووە كێشەیان بۆ دروستبووەو پاسەوانەكانی هەردوولا تەقەیان لەیەكتری كردووە و بەهۆیەشەوە جێگری كونسوڵ‌و فەرمانبەرێك كوژراون‌و چەند كەسێكی تریش برینداربوون.

سەرچاوەكەی شارپرێس، كە بەهۆی هەستیاری بابەتەكەوە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە ئاشكراشیكرد، لەئێستادا تیمێكی توركی كەوتوونەتە رێ بەرەو هەرێم دێن، تا لەنزیكەوە لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە بكەن.

هەروەها ئاشكراشیكرد، تیمەكەی توركیا داوایان كردووە تەواوی ڤیدیۆی ناو چیشتخانەكە ئامادەبكرێت تا بزانرێت رووداوەكە چۆن بووەو چی روویداوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved