شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستور له ئێران، له دانیشتنى رۆژى چوراشه‌ممه‌یدا جارێكى تر پیاوى ئایینى تونده‌ڕه‌و ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تى (93) ساڵى هه‌ڵبژارده‌وه به ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نه‌كه؛ ناوبراو له ساڵى 1992 ه‌وه له‌و پۆسته‌دایه.
ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستور به باڵاترین ده‌سته‌ى چاودێرى وڵاتى ئێران داده‌نرێت، و پێك دێت له 12 ئه‌ندام، له نێویاندا شه‌شیان به پله‌ى فه‌قیهـ له‌لایه‌ن رابه‌رى باڵا عه‌لى خامنه‌ییه‌وه داده‌نرێن به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ، شه‌شه‌كه‌ى تریان كه پله‌ى مافپه‌روه‌ریان هه‌یه په‌رله‌مان كاندیدیان ده‌كات و به‌هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن رابه‌رى باڵاوه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ئه‌نجومه‌نه‌كه سه‌رپه‌رشتى یاساكانى په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هاوتا بێت له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تى ئیسلامی‌دا، جگه له ئه‌نجامدانى پشكنین بۆ لێهاتویى كاندیده‌كان بۆ هه‌لبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى شاره‌زایان.
ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تى یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى له رابه‌رى باڵاى ئێرانه‌وه نزیكه‌و رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌بوه له دوورخستنه‌وه‌ى سه‌دان كاندید له هه‌لبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌ان و ئه‌نجومه‌نى شاره‌زایان؛ ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر میتۆدى خامنه‌یى نارۆیشتون.
كۆمه‌ڵكوژیى شۆرشى رۆشنبیرى
جه‌نه‌تى رۆڵێكى دیارى هه‌بوه له كاتى كۆمه‌ڵكوژیى به‌ناو – شۆرشى رۆشنبیرى- له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، له‌و كاته‌ى پێشنوێژخوێن ى رۆژى هه‌ینى بوه له شارى ئه‌هواز به‌سه‌رۆكایه‌تى ئیسلامیه شۆرشگێڕه‌كان له زانكۆى جوندى شاپوردا ژماره‌یه‌كى زۆر خوێندكارى ده‌ستگیركردوه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ى داون، جگه له كوشتنى هه‌ندێكیشیان.
رابه‌رى باڵاى ئێرانى له كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستور له رۆژى سێ شه‌ممه‌دا سێ ئه‌ندامى نوێى یاساییه‌كانى دیاریكرد ئه‌وانیش: محمد ده‌هقان، محمد حسین صادقى مقدم و هادى ته‌حان نه‌زیف بوون. هه‌روه‌ها عه‌لى ره‌زا ئه‌عرافى وه‌ك ئه‌ندامێكى نوێى فه‌قیهه‌كان دیاریكرد له ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستور، به‌مشێوه‌یه خامنه‌یى هه‌ستاوه به گۆڕانكارى له سێیه‌كى ئه‌ندامه‌كانى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه.
په‌كخستنى رێره‌وى دیمو‌كراتى
به‌رده‌وام چاكسازى خوازه‌كان له ئێران ره‌خنه له چاودێرى توندى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستور ده‌گرن و ده‌لێن : به‌ده‌ستهێنانى هه‌ر رێره‌وێكى دیمو‌كراتى له وڵات‌دا په‌ك ده‌خات.
له پێوه‌ره‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ هه‌لسه‌نگاندنى كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ته‌ندروستى بیروباوه‌ڕى ئیسلامى و ئینتیما بۆ رژێمى كۆمارى ئیسلامى، سه‌ره‌راى قبوڵكردنى بنه‌ماى ویلایه‌تى فه‌قیهـ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات رێگه بگرێت له كاندیدكردنى هه‌ر حیزب و كه‌سایه‌تیه‌ك كه بڕواى به بنه‌ماكانى رژێمى ئێرانى نیه له نمونه‌ى حیزبه چه‌پڕه‌وو عه‌لمانیه‌كان، و هه‌ر كاندیدك بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى گومان له ئینتیماى بكرێت بۆ رژێم و بنه‌ماى ویلایه‌تى فه‌قیهـ؛ ره‌تده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ناكۆكى قوڵ و توند هه‌یه له نێوان ئه‌نجومه‌نى پاراستنى ده‌ستور و په‌رله‌مان، هه‌ندێ جار گه‌یشتۆته ئاستى ده‌ستێوه‌ردان و ناوبژى كردنى ئه‌نجومه‌نى دیاریكردنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى رژێم؛ به‌هۆى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و یاسایانه‌ى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌كرێت.
حلمى ره‌سول ره‌زا