قوباد تاڵەبانی: چاكسازیی و خزمەتگوزاری بەرنامەی حکومەتە

کوردستان

17/07/2019‌ 471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند، نییەتمان وایە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی بەشێوەیەكی هەمیشەیی چارەسەر بکەین و كۆتایی بەچارەسەر كاتییەكان بێنین. 

ئەمڕۆ چوارشەممە 17 تەمموزی 2019 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لە ھەولێر، پێشوازیكرد لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ماپیۆ تولەر و ستیف فەیگن كونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر، لەو دیدارەدا قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئەمەریكای ڕوونكردەوە هەموو ئامادەكارییەكیان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەو پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند لە بەغدا و تیشكی خستە سەر دوا سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لە پێناو دانانی ڕێوشوێن بۆ كۆتاییهێنان بە چارەسەر كاتی و كورت مەوداكان. 

جێگری سەرۆك وەزیران ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەرنامەی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بەرنامەیەكی چاكسازیی وخزمەت گوزار دەبێت.

لەکۆبونەوەکەدا باڵیۆزی ئەمریکا پیرۆزبایی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

ر. ج