دزە بە تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی گالاكسی "A-90" دەكرێت

جیهان

18/07/2019‌ 604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور بەردەوام دەبێت لەبەرهەمهێنانی زنجیرە مۆبایلەكانی "A"، كە هەوادارێكی زۆری هەیە.

نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی A-90 دەبێت، كە رووی پێشەوەی مۆبایلەكە بەتەواوی شاشەیەو تەنیا كامێرای پێشەوەی هەیە.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە سێ‌ عەدەسەی هەیە بەتواناكانی (48+15+5) میگاپێكسڵ‌و بەسیستەمێكی ئۆتۆماتیكی پێكەوە بەسراون.

باتریی مۆبایلەكە 4400 میلی ئەمپێرەو پرۆسێسەرەكەی Snapdragon 855، رامەكەی 6/8 گێگابایتەو چەند تایبەتمەندییەكی تریشی هەیە.

هـ ـ ح