نادییە مراد خراپی دۆخی ئێزیدییەكان دەگەیەنێتە دۆناڵد ترامپ

کوردستان

18/07/2019‌ 637 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نادییە موراد كچە ئێزیدی‌و خاوەنی خەڵاتی نۆبل، وتی: نزیكەی 95 لەسەدای ئێزدییەكان هەڵاتن بۆ ئەڵمانیا و رێگەیەكی مەترسیداریان بڕی، لەكاتێكدا، ژمارەی ئەوان نزیكەی نیو ملیۆن كەسە.

ئەو قسانەی نادییە موراد لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بوو لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، كە وتیشی: ئەوان كاتێك پەنایان برد بۆ شوێنێكی سەلامەت، نەیاندەویست ببینە پەنابەر، بەڵام شوێنێكی سەلامەتیان دەستنەدەكەوت لەناوچەكەی خۆیان.

ئەو باسی لەو رووداوانەش كرد، كە بەسەریان هاتووە، ئەوەش بەهۆی هێرشی چەكدارانی داعش‌و وتی: دایكمیان كوشت، شەش برای منیان كوشت، خوشكەكانم بەجێمان.

ترامپ لەو كاتەدا هەڵوێستەیەكی كردو وتی: "ئێستا لەكوێن؟" لەبەرانبەردا نادییە موراد وتی: هەموویان كوژران، باسی لەوەش كرد، لەگەڵ ئەوەی داعش نەماوە، بەڵام "من هێشتا شەڕ لەپێناو ئەوە دەكەم بەسەلامەتی بژیم، تكایە شتێك بكە".

ترامپ لەقسەكانی باسی ئەوەی كرد، كە باش شارەزای ئەو ناوچەیە، نادییە موراد باسی دەكات، بەڵام ئەو بەردەوام بوو لەقسەكانی وتی: ئەوە تەنیا پەیوەندی بەمنەوە نییە، كە ئێستا لەكۆشكی سپیم، ئەمە پەیوەندی بەتەواوی كۆمەڵگەكەوە هەیە. 

لەبەرانبەر ئەوەدا سەرۆكی ئەمریكا وتی: زۆر باشە بەوردی سەیری ئەو بابەتە دەكەم، دواتر ترامپ پرسیاری ئەوەی كرد، نادییە موراد نۆبڵی وەرگرتووە، ئەوە شتێكی باشە.

هـ ـ ح