چین هەوڵی سڕینەوەی ناوچەیەكی مسوڵمان نشین لەوڵاتەكەی دەدات

جیهان

18/07/2019‌ 531 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە ژمارەیەكی زۆر لە موسڵمانانی ئیگۆر لەدەرەوە داوای ئەوە دەكەن زانیارییان دەسبكەوێت دەربارەی خێزان و كەس و كاریان لە هەرێمی شینگیانگ لەوڵاتی چین، كە ترسی زۆریان لە سەلامەتییان هەیە.

ناوچەی ئیگۆر ناوچەیەكی مسوڵمان نشینە لەچین، كە دەنگۆ هەیە چین هەوڵی سڕینەوەی ئەو ناوچەیە دەدات‌و ناوچەكەش بكاتە سەربازگەیەكی گەورە.

لەبەرانبەردا وڵاتی چین رەتیدەكاتەوە سەربازگەی هەبێت بۆ كۆكردنەوەی ئیگۆر، بۆچوونی وایە ئەو سەربازگانە بۆ راهێنانی پیشەییەو بۆ بەدەستهێنانی هەلی كار و رووبەرووبونەوەی تیرۆرە، بەڵام هیچ روون كردنەوەیەكی نەداوە بۆچی ئەو سەربازگانەی پەرژین كردوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، لەگەڵ ئەوەی چین نزیكەی یەك لەسەر دەی ژمارەی ئیگۆری لەو سەربازگانە دەست بەسەر كردووە، بەڵام ئەمە تەنیا بەشێكی كەمە لە وێنایەكی تەواو لەوەی بەرەو روویان دەكرێتەوە. 

سەرەرای ئەوەش موسڵمانەكانی ئیگۆر چاودێری توندی ئەلیكترۆنییان لەسەرە، جگە لەوەی هەواڵەكان باس لەوە دەكەن ژمارەیەكی زۆر قوتابخانەی ناوخۆیی دروست كراوە بۆ راهێنانی دەست بەسەراگیراوەكان بۆ ئەوەی فێری رێساكانی ئینتیمایان بكەن بۆ حیزب و دەوڵەت و پاشان مزگەوتەكانیان دەروخێنن.

لە ئێستادا وڵاتی چین وای دادەنێت هەر شتێك پەیوەندی بە ناسنامەی موسڵمانانی ئیگۆرەوە هەبێت هەرەشەو مەترسی و جێگای گومانە، ئەمەش بە سرینەوەی ناسنامەی ئیگۆر دێتە ئەژماركردن.

دیارە لەگەڵ ئەوەی واشنتۆن هەندێ جار وای دەردەخات نیگەرانە لەوەی بەرانبەر ئیگۆر ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەمە زیاتر پەیوەستە بە پرسە سیاسیەكان، هەروەها ئەگەر بێت و نەتەوە یەكگرتوەكان و واشنتۆن فشاری بەردەوام نەكەن ، ئەوا پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ دژی ئیگۆر بەردەوام و زیاتریش دەبێت.

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە