سوپای پاسداران دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگر رادەگەیەنێت

جیهان

18/07/2019‌ 1010 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاسەوانی شۆڕشی ئێرانی سەر بەسوپای پاسداران، دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگری لەئاوەكانی راگەیاند، كە بارەكەی ملیۆنێك بەرمیل نەوت بووە.

بەپێی راگەیەنراوێك  سوپای پاسداران، ئەو كەشتییە بەشێوەیەكی نایاسایی نەوتی گواستووەتەوە، كە تیمی كەشتییەكە لە 12 كەس پێكهاتوون‌و بیانی بووە.

سوپای پاسداران رەتیكردەوە، جگە لەو كەشتییە هیچ كەشتییەكی نەوتی لەئاوەكانی لەكەنداوی عەرەبی دەستبەسەردا گرتبێت، بەبێ‌ ئەوەی زانیاری زیاتر لەو بارەوە بخاتەڕوو.

سوپای پاسداران جەختیشیكردووەتەوە، كە هێزە دەریاییەكانیان بەردەوام دەبێت لەئەركەكانی بۆ رێگری لەبازرگانی نایاسیی‌و دزینی نەوت لەناوچەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوو رۆژە دەنگۆی دیارنەمانی كەشتییەكی نەوتی بەریتانی هەیەو تارانیش رەتیكردووەتەوە، پەیوەندی بەرووداوی دیارنەمانی ئەو كەشتییە هەبێت.

هـ ـ ح