بەڵگە.. هۆشداری بەئەفسەرانی سوپای عێراق لەتوركیا دەدرێت

عیراق

18/07/2019‌ 1195 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەپێی نووسراوێك، كە ئاراستەی "نووسینگەی پشكنەری گشتی" كراوەو بابەتی نووسراوەكە بە "نیازی بەئامانجگرتن" تۆماركراوە،  

لەنووسراوەكە هاتووە، كە نووسراوی راوێژكاری ئەمنی نهێنی و دەستبەجی ژمارە ٣٧/٦٥٦١/٨٣٩٣ لە ٣٠٦/٢٠١٩، كە داوا دەكات وەزیری بەرگری هەموو ڕیوشوێنێكی پێویست بگرێتەبەر بۆ ئاگاداركردنەوەی سەرجەم ئەو ئەفسەرانەی سوپای عێراق، كە لە توركیان.

هەر لەنووسراوەكە هۆشداری دراوە بەئەفسەرەكان، بەوەی "بەوەی زۆر ئاگاداری خۆیان بن بەهۆی ئەو زانیارییانەی لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقییەوە هاتووە و ئەگەری هەیە لەلایەن كەسانی تیرۆریستەوە بەئامانج بگیرێن و لەناوببرێن.

نووسراوەكە وەك ئاگادارییەك‌و هۆشدارییەك ‌و گرتنەبەر ڕێوشوێنی پیویست لەو رووەوە ئاراستەی ئەمنیدارییەكە كراوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی.