ترسی ئەوە هەیە توركیا رووداوی كوشتنی دیبلۆماتكارەكەی بكاتە بیانوو بۆ زیاتر هاتنە ناو خاكی هەرێم

sharpress.net

912 جار خوێندراوه‌ته‌وه

18/07/2019‌

شارپرێس:
كەریم محەممەداوی  پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بینا ، داوا لە حكومەتی عێراق دەكات، كە رێگە بە توركیا نەدات رووداوی كوشتنی دیبلۆماتكارەكەی توركیا لە هەولێر بكاتە بیانوو  بۆ زیاتر هاتنە ناو خاكی عێراق و پاساوی رووبەرووبوونەوەی تیرۆر.

محەممەداوی بۆ پێگەی "بەغداد ئەلیەوم" رایگەیاندووە، نابێت عێراق ڕێگە بدات توركیا هێرشەكەی هەولێر بقۆزێتەوە و لەژێر هیچ بیانوویەكدا رێگە بدات زیاتر هێزەكانی بێنیتە ناو خاكی عێراق.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كوژرانی دیبلۆماتكارەكەیان بەهۆی هێرشێكەوە بووە، كە لەدەرەوەی بینای كونسوڵخانەكە روویداوە .

وەزارەتەكە راشیگەیاندبوو، كە لەگەڵ لایەنی عێراقی و دەسەڵاتدارانی خۆجێیی بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی بەزووترین كات هێرشبەران بدۆزینەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراقیش سەرەرای سەركۆنەكردنی هێرشەكە جەختی كردەوە كە لەگەڵ لایەنە فەرمییەكان لەهەماهەنگییەكانیان بەردەوام دەبن لەپێناو زانینی وردەكاری رووداوەكە .

رۆژی چوار شەممە لەشاری هەولێر و  لە چێشتخانەكانەی (هۆكاباز) هێرشكرایە سەر چەند كارمەندێكی كونسوڵخانەی تووركیا لە هەولێر ، بەهۆیەوە جێگری كونسوڵخانەكە و دوو كەستی تر كوژران ، هێشتا هیچ لایەنێك بەفەرمی رووداوەكەی بەئەستۆ نەگرتووە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved