پەكەكە نهێنی شەهیدكردنی سەرحەد ڤارتۆ و هاورێكانی ئاشكرادەكات

کوردستان

18/07/2019‌ 3357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەجەكە، باڵی سیاسی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە پەیامێكدا باس لە خەباتی شەهیدانی نەورۆز دەكات‌و رایگەیاند، بەهەمان شێوەی شەهید دیار غەریب دەستی سیخوڕان هەبووە لەو كارەدا و تۆڵەیان لێ دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ هاوسەرۆكایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان- كەجەكە، دەربارەی شەهید سەرحەد ڤارتۆ و چوار گەریلا، كە لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانیدا لەڕۆژی ٢١-٣-٢٠١٩ شەهیدبوون، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەكەی كەجەكە بەم شێوەیەیە:
لە هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی توركدا لە٢١-٣-٢٠١٩، كە دەكاتە ١ی نەورۆز لە قەندیل یەكێك لە فەرماندە سەرەتاییەكانی تێكۆشانی گەریلا سنانێ سۆر 'عەلی ئاكتاش'، كادرێكی پەیوەندییەكانی دەرەوەمان سەرحەد ڤارتۆ و ناڤدار سینەگر، سەرحەد شەفاق و شەڕڤانێكی گەنجمان هاوڕێ شیار فەراشین شەهید بوون. سەرەخۆشیی لە گەل و بنەماڵەكانیان دەكەین؛ بەڵێنی خۆمان دووبارە دەكەینەوە كوردستان ئازاد دەكەین، كە حەسرەتی ئەوانە.

هاوڕێمان سنان 'عەلی ئاكتاش' سالی ١٩٧٨ بەشداریی نێو ڕیزەكانی حزب بووە، سەرەتا لە ناوچەی مێردین كاری حزبایەتی دەكرد، كاتێك لەناو گەنجان كاری دەكرد دەستگیركرا و ماوەیەك لە گرتووخانەی ئامەد مایەوە. دوای كودەتای سەربازیی ١٢ی ئەیلول پەڕییەوە بۆڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ بەشداریی ئامادەكارییەكانی گەریلا بوو. كاتێك هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەستیپێكرد لە بۆتان شەڕڤان و فەرماندار بوو، هەتا ئەو رۆژەی شەهید بوو، سەرەتا لە بۆتان و چەندین هەرێمی دیكە فەرماندەیی كرد و لە بەهێزكردنی تێكۆشانی گەریلادا رۆڵێكی گەورەی گێڕا. لە ساڵەكانی دواییدا لە زۆر شوێندا خەباتی كۆمەڵایەتی و سیاسی كرد، كاتیك كە بەرپرسی كۆمیتەی دارایی بوو شەهید كرا.

هاوڕێمان شەهید سینان ڕەنجێكی گەورەی دا بۆ تێكۆشانی ئازادیی گەلی كورد، لەناو گەلەكەمان بە گشتی و لەناو گەلی مێردین و بۆتان بەتایبەتی خاوەن پێگەیەكی لەبیرنەكراوە، هاوڕێكانی و گەلەكەمان هیچكات فەرماندە سینان لەبیر ناكەن و بە دڵنیاییەوە داواكاریی و حەسرەتەكەیجێبەجێ دەكەن.

شەهید سەرحەدڤارتۆ 'ئەمڕوڵا دورسوون' ساڵی ١٩٩١ بەشداری ناو ریزەكانی گەریلا بوو، لە هەموو ناوچەكانی كوردستان و لە ئامانۆسان فەرماندەیی كرد. ساڵی ٢٠٠٠ لە پارێزگای خوراسانی ئێران لەناو كوردەكانی ئەوێ ئیشی كرد، بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ و پەكەكە زیاتر بە كوردەكانی خوراسان بناسێنێت.

هاوڕێمان سەرحەد ڤارتۆ، هاوڕێیەك بوو ئەندێشەكانی پتەو بوون، كە بەشداری هەموو كارەكانی تێكۆشانمان بۆ ئازادیی بوو. لەناو كۆمیتەی یاسا، كۆمیتەی سیاسی، كۆمیتەی گەل و باوەڕەكان و كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بەرپرسیارییەتی گرنگی جێبەجێ كردووە، هەموو كارەكانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو جێبەجێ كرد. لەبارەی هەڵسەنگاندنی ئیسلامی دیموكراتیكی ڕێبەر ئاپۆدا قاڵ بووبووەوە، بە لێكۆلینەوەكانی هاوكارییەكی گەورەی كارەكانی ئیسلامی دیموكراتیكی كرد.

كارێكی دیكەی كە شەهید سەرحەد ڤارتۆ زۆر رەنجی تێدا هەبوو، كاری دیپلۆماسی بوو، بۆ پێكهاتنییەكێتی نەتەوەیی خەباتی كرد، لە چوارچێوەی یەكێتی نەتەوەییدا لەگەڵ هەموو حزبەكانی باشووری كوردستان دیداری كرد، بە هەڵوێستە نەرم و دروستكەرەكانی خزمەتی گەورەی بە خولقاندنی عەقڵییەت و زهنییەتی یەكێتی نەتەوەیی كرد. حزبەكانی كوردستان هەموویان گەواهیدەری ئەو خەباتەن كە بۆیەكێتی نەتەوەیی كردوویەتی. كارەكانی بەو ئامانجەوە بەردەوام بەڕێزەوە پێشوازی لێ كراوە.

شەهید ناڤدار سینەگیر 'میكایل ئۆزدەمیر'یش لەگەڵ شەهید سەرحەدڤارتۆ لە كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بوو. لە ساڵەكانی ١٩٩٠دا لەگەڵ چەندین كچ و كوڕی دەوروبەری بنەماڵەكەیان بەشداری نێو ریزەكانی گەریلا بوو. ماوەیەكی درێژ سەرەتا لە ئامەد و لە چەندین ناوچەی دیكەگەریلایەتی كرد. یەكێك لەو هاوڕێیانەمانە كە لە ئیالەتی ئامەد لە بەهیزكردنی گەریلادا رۆڵێكی گەورەی گێڕاوە. دواتر پێشەنگایەتی چەندین كاری رێكخستنی كرد؛ بە دانایی و ئەزموونەكەی بە شێوەیەكی چالاك بەشداری كارەكانی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بوو.

هاوڕێمان شەهید سەرحەد شەفاق 'وەهیب تەكین' یش لە سالی ١٩٨٨ بەشداری ناو ریزەكانی گەریلا بوو، ساڵانی دوور و درێژ لە دێرسیم، زاگرۆس گەریلایەتی و فەرماندەیی كرد. لە ساڵانی ٢٠٠٠دا لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیادا گەریلایەتی و فەرماندەیی كرد. ساڵەكانی دوایی هەر ئەركێك كە حزب پێی سپاردبێت جێبەجێی كردووە، كاتێكیش كە شەهید بوو كاری دارایی دەكرد و بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانەوە شەهید بوو.

شەهید شیار فەراشین 'جەلال ئۆزتورك' وێڕای تەمەنە گەنجەكەی لە ماوەیەكی كورتدا شارەزا بوو و بە گیانبازییەكی گەورەوە بەشداری ریزەكانی تێكۆشانمان بوو. گەریلایەكی گەنجی فیداكار و رەنجدەری گەلی كوردستان بوو.

لە هێرشی ٢١ ئازار/ ١ی نەورۆز كە لە دژی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئێمە كرا، دەستی سیخوڕیی خۆفرۆش هەیە، میت بە دەستی هەندێك هێزی جیاواز كەسایەتییە لاوازەكان دەكاتە سیخوڕ و بەو زانیارییانەی لەوانەوە دەستی دەكەوێت هێرشی ئاسمانیی دەكات. لەو هێرشەشدا وەكو هێرشەكەی دژی شەهید هەڵمەت 'دیار غەریب' كرا، دەستی هاوكارانی تورك هەیە، ئەو هێرشانە بەتایبەتی لەدژی ئەو هەڤاڵانەمان دەكرێت كە لە باشووری كوردستان ناسراون، ئەوەش نیشان دەدات كە لە باشووری كوردستان میت خۆی بە چاكی ڕێكخستووە، ئەگەر بە هاوكاریی هەندێك هێز نەبێت، ناتوانێت لە هەرێمەكان بادینان و سۆران هێندە خۆی رێكبخات. حكومەت و حزبە سیاسییەكانی باشوری كوردستان ئاگایان لە خۆڕێكخستنی میت هەیە، چونكە لەبەرچاو ناگیرێن، لە هەموو شوێنێك خۆیانڕێكدەخەن. میت لە هەولێر و سلێمانی خۆیڕێكخستووە، ئەگەرنا مومكین نییە بتوانێت لە بادینان و قەندیل زانیاریی هەواڵگریی بەدەست بخات.

لە مێژووی تێكۆشانی ئازادییماندا، دەوڵەتی تورك بەردەوام هەندێك سیخوڕ و هاوكاری خۆی لە دژی بزووتنەوەكەمان بەكارهێناوە، هێزە داگیركەر و قڕكەرەكان بەردەوام سوودیان لە لاوازیی كورد وەرگرتووە. بەتایبەتیش لە نەبوونییەكڕیزیی كورد كەڵكیان وەرگرتووە و هێرشی هێزەكانی تێكۆشانی ئازادییان كردووە. بەداخەوە لە مێژووی ئێمەدا نمونەی لەو شێوەیە هەن. لەبەرئەوە كورد لەبارەی ئەو دۆخەوە دەڵێن، دار كرمی لەخۆیەتی. لەم كاتەدا كە هۆشمەندیی و تێكۆشانی ئازادی گەلی كورد بەهێز بووە، دەبێت ئیتر كۆتایی بە لاوازی لەو شێوەیە بهێنرێت. دەبێت گەلی كورد و ڕای گشتیی كورد لە دژی هاوكاری و هاوبەشی تاوانەكانی دوژمن بن و هەڵوێست دەرببڕن دژی خیانەت و هاوكارییكردنی دوژمن نەهێڵن.

ئەركێكی مێژوویی دەكەوێتە ئەستۆی پارتە سیاسییەكان، رۆشنبیر، هونەرمەند و وڵاتپارێزانی كورد. لەدژی ئەوانەی كە هاوكاریی دوژمن دەكەن و زیان بە تێكۆشانی ئازادی دەگەیەنن، كام حزب، هێزی سیاسی، كەس و كەسایەتی بن گرنگ نییە، دەبێت هەڵوێست نیشان بدرێت. دەبێت هیچ هێزێكی سیاسی، كەس و كەسایەتی ئیدی جەسارەتی ئەوە نەكات كارێكی لەو شێوەیە بكات.

دەبێت گەلی كورد بزانێت كە بزووتنەوە ئازادییەكەمان ئەو بزووتنەوەیەیە كە لێپرسینەوە لەگەڵ تاوانباران دەكات، خیانەت و نۆكەریی لەناو دەبات. چونكە هەتا نۆكەریی و خیانەت كۆتایی نەیەت، مومكین نییە كە ژیانێكی ئازاد و دیموكراتیك بخولقێنرێت. لەو چوارچێوەیەشدا تۆڵەیشەهید هەڵمەت، شەهید سینانی سۆر، شەهید سەرحەدڤارتۆ، شەهید ناڤدار سینەگیر، شەهید سەرحەد شەفەق، شەهی شیار فەراشین، شەهید شاهین دیجلە و شەهید دەڤران دەكرێتەوە.