شارپرێس:
كه‌سانێك كه ئالووده‌ی خواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی چا و قاوه‌ن به‌شێوه‌ی ڕۆژانه، زیاتر ئه‌گری زه‌ردبونی ددانه‌كانیان لێده‌كرێت، بۆیه كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی هه‌یه بۆ خۆپاراستن له زیانه‌كانی قاوه و چا بۆ ددانه‌كان.
سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانیت قاوه و چا زیان به ڕه‌نگی ددانه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت و واده‌كات سه‌ربه‌ستانه پێنه‌كه‌نیت و هه‌میشه به‌هۆی زه‌ردی ددانه‌كانته‌وه پێكه‌نینه‌كانت بشاریته‌وه، چونكه به‌هۆی بوونی مادده‌ی تانین له‌نێو پێكهاته‌ی چا و قاوه‌دا، به‌تێپه‌ڕبوونی كات ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ددان تێكده‌دات.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام خواردنه‌وه‌ی قاوه و چا واده‌كات كۆمه‌ڵێك به‌كتریا له‌نێو ده‌مدا دروستببێت، كه زیان به مینای ددان ده‌گه‌یه‌نن.
پزیشكه‌كان ڕێنمایی ده‌ده‌ن به‌وه‌ی ڕۆژانه دوو جار ددان بشۆردرێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی دوای خواردنه‌وه‌ی هه‌رجارێكی قاوه و چا، ئاو له ده‌م ڕابدرێت و ددانه‌كان له پاشماوه‌ی ئه‌و دوو خواردنه‌وه‌یه ڕزگاربكرێت.
ڕ . ج