شارپرێس:
كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر ده‌داته به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی ئایفۆن، به‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زوو دابه‌زینی پاتری مۆبایله‌كانیان ده‌كات.
بڕیاره پایزی ئه‌مساڵ كۆمپانیای ئایفۆن (iOS 13) بخاته‌كار، كه تیایدا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی درێژخایه‌نی ئایفۆن چاره‌سه‌رده‌كرێت له‌وانه كه‌م ته‌مه‌نیی پاتری ئایفۆن.
به‌گوێره‌ی وه‌شانه نوێیه‌كه‌ی iOS كێشه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌رده‌كرێت كه 80%ی پاتری مۆبایله‌كه شه‌حنده‌كرێته‌وه، به‌ڵام 20% هه‌ڵده‌گیرێت و دواتر به‌كارده‌هێندرێته‌وه، كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌توانێت سود به‌خاوه‌نی مۆبایله‌كه بگه‌یه‌نێت.
ر . ج