شارپرێس:
له‌میانی گفتتوگۆی نێوان سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و نادیه موراد، خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پرسیار ده‌كات نادیه بۆچی نۆبڵی وه‌رگرتووه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كۆشكی سپی پێشوازی له‌نادیه موراد، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی و ژماره‌یه‌ك له قوربانیانی ده‌ستی گروپه چه‌كدارییه‌كان كرد، ئه‌وه‌ی بوه جێگه‌ی سه‌رنج له‌گفتوگۆی نێوان تره‌مپ و نادیه موراد ئه‌وه‌بوو، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له نادیه مورادی پرسی " نۆبڵت وەرگرتووە، ئەمە شتێکی نایابە، بۆچی خەڵاتی نۆبڵیان بەتۆ بەخشیوە؟ دەتوانی بۆمانی روون بکەیتەوە؟".
له‌وه‌ڵامدا نادیه موراد وتی:"بۆچی پێمدرا؟ دوای هەموو ئەو شتانەی بەسەرماندا هات من کۆڵم نەدا، من دەمەوێت هەموو لایەک بەڕوونی ئه‌وه بزانن داعش دەستدرێژی کردە سەر هەزاران ژنی ئێزدیی، ئەمە یەکەمجارە ژنێک لە عێراق بچێتە دەرەوەو باس لەوە بکات کە بەسەریدا هاتووه".
ئه‌كره‌م به‌یاتی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌عێراق پێیوایه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا زۆر به‌ساردیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نادیه موراد و قوربانیدانی ئێزیدییه‌كاندا كردووه، ده‌شڵێت:"پێشتر هۆشداریماندا له‌وه‌ی پرسی كه‌مینه‌كانی عێراق وه‌ك كارتێكی سیاسی به‌كارنه‌هێندرێت".
ڕ. ج