شارپرێس:
ئاشتی هه‌ورامی، وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری وزه یه‌كه‌م واژۆی بڕیارێكی نوێی كرد.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری پێشووی سامانه سروشتییه‌كان و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره، ناوبراو له‌پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری وزه ده‌ستبه‌كاربووه.
تا ئێستا دیارنییه ده‌سه‌ڵاتی ئاشتی هه‌ورامی له‌پۆسته نوێیه‌كه‌ی چیده‌بێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس له دواین سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا، بارزانی و ئاشتی هه‌ورامی كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و نێچیرڤان بارزانی، ئاشتی هه‌ورامی ناچاركردووه بگه‌ڕێته‌وه و له‌و پۆسته نوێیه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆی دیاریكردووه ده‌ستبه‌كاربێت.
ر. ج