حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: كرده‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر تیرۆرستی بوو

کوردستان

18/07/2019‌ 577 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بوو.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر لە رۆژی 17 ی تەمووزی 2019 کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 3 کەس ، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆداڕێژراو بووە . لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن وپێشڤەچوونیش هەیە و بەم نزیکانەش هاووڵاتییان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە".

رۆژی چوار شەممە لەشاری هەولێر و  لە چێشتخانەكانەی (هۆكاباز) هێرشكرایە سەر چەند كارمەندێكی كونسوڵخانەی تووركیا لە هەولێر ، بەهۆیەوە جێگری كونسوڵخانەكە و دوو كەستی تر كوژران ، هێشتا هیچ لایەنێك بەفەرمی رووداوەكەی بەئەستۆ نەگرتووە .


ڕ . ج