شارپرێس:
باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ٥٠٠ هەزار دۆلار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رستگای لالش ته‌رخانده‌كات.
ماتیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه دوای سه‌ردانكردنی په‌رستگای لالش ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا 500 هه‌زار دۆلار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی لالش ته‌رخانده‌كات، كه تیمێك له زانكۆی پەنسلڤانیا سەرپەرشتی ئەم پرۆژەیە دەکات.
سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رستگاكه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، وا بڕیاره ماوه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه شه‌ش مانگ بخایه‌نێت.
ڕ . ج