له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێدا دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیپێكرده‌وه‌

کوردستان

18/07/2019‌ 2289 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بوو تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكرایه‌، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا چه‌ند وه‌زاره‌تێك موچه‌یان وه‌رگرتووه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌بێ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دواخستووه‌، كه‌ ده‌بوو دوێنێ چوارشه‌ممه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا بگه‌یشتایه‌ته‌ هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پاره‌یه‌ ڕابگه‌یاندایه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌ناردووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمیش له‌داهاتی ناوخۆ موچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دابه‌شكردووه‌.

به‌راورد به‌مانگه‌كانی ڕابردوو، له‌مكاتانه‌دا موچه‌ی زۆرێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شكرابوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ڵێ:"هەرچەندە بەپێی كاتی دیاریكراوی خۆی لەسەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی دارایی هەرێم دەستی بە دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك كردووە بەڵام گەیشتنی پارەی لە بەغداوە بۆ تەواوكاری پێدانی مووچە ماوەی چەند رۆژێك لە كارتی دیاریكراوی خۆی دواكەوتووەو بەبێ‌ ئەو پارەیەش حكومەتی هەرێم ناتوانێت لە دابینكردن و پێدانی مووچەی تەواو بە وەزارەتەكانی تر بەردەوام بێت".

وه‌زاره‌تی دارایی ده‌شڵێت:"ئەگەر رۆژی یەك شەممە دەست بەپێدانی مووچە بكرێتەوا ئەوا مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت".

ڕ. ج

بەپەلە