شارپرێس:
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، وەك سەرۆك وەزیران، رێگایەكی جیاواز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان دەخاتەڕوو، كه پشت به ده‌ستكه‌وته‌كانیان ده‌به‌ستێت و وه‌ڵامگۆی داینامیكییه‌تێكی جیهانی پێشكه‌وتووه.
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمیانى وتارێکدا کە لە رۆژنامەى واشنتۆن پۆست نوسیویەتى رایگەیاندوە"دوای 16 ساڵی ئاڵۆزیی و پشێوی و پێنج ساڵی جەنگێکی خوێناوی لەگەڵ رێكخراوی تیرۆریستی داعش، کە مەترسی خستە سەر تەواوی مرۆڤایەتی، قۆناخێکی نوێمان لە پێناو بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر دەست پێ کردووە. چوار ساڵی داهاتوو، کاتێکی گرنگ دەبێت بۆ ئێمە و دراوسێ و هاوپەیمانەکانمان، بە جۆرێک وەك حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چاو دەبڕینه تێپەڕاندنی ڕووداوه شۆكهێنەرەكانی ئەم دواییانە".
ئاماژەى بەوەشکردوە،كار بۆ پتەوكردنی پێگەكەى هەرێم له ناوچەكه و مسۆگەركردنی بوون و ئامادەیییان لە سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دەكەن، جەختیش دەکاتەوە دەیانەوێت سەرەتاییەکی نوێ دەست پێ بكەنەوه و ئەرکى خۆى وەک سەرۆکى حکومەت ئەوەیە له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا، ئەو شێوازه بگۆڕم كه كاره‌كانی پێ ئەنجام دەدەین.
خۆشگوزه‌رانیی زیاتر بۆ هه‌مووان به‌دی بهێنێت <br/>مەسرور بارزانى: کۆمەڵێک چاكسازی دەکەم كه ته‌واوی كه‌رت و باڵه خزمه‌تگوزارییه‌کان بگرێتەوە
سەرۆکى حکومەتى هەرێم رونیکردوەتەوە،وەك سەرۆك وەزیران، رێگایەكی جیاواز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان دەخاتەڕوو، كه پشت به ده‌ستكه‌وته‌كانیان ده‌به‌ستێت و وه‌ڵامگۆی داینامیكییه‌تێكی جیهانی پێشكه‌وتووه.
مەسرور بارزانى دەشڵێت"وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران به‌رمه‌بنای باشترین رێكار و رێوشوێنه جیهانییه‌كان، کۆمەڵێک چاكسازی دەکەم كه ته‌واوی كه‌رت و باڵه خزمه‌تگوزارییه‌کان بگرێتەوە و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه بکاتەوە. حكوومه‌ته‌كه‌م ئابووریێكی هه‌مه‌چه‌شن بونیاد ده‌نێت، كه خۆشگوزه‌رانیی زیاتر بۆ هه‌مووان به‌دی بهێنێت. یاساگه‌لیك داده‌ڕێژین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان پێگه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌بێت بۆ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان".
سەبارەت بە هێزى پێشمەرگە مەسرور بارزانى باسى لەوە کردوە، هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كه‌نه یه‌ك و رێكیان ده‌خه‌نه‌وه و نوێیان ده‌كه‌نه‌وه.
پەیوسەت بە هەرێم و بەغداش مەسرور بارزانى رونیکردوەتەوە، بۆ دووباره ڕیكخستنه‌وه و راگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه له ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوو به‌رده‌وام له‌گرژیدا بووه، هه‌نگاوی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر، جەختیشیکردوەتەوە، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه هاوبه‌شی و پەیوەندییەکی بنیاتنه‌ر و هاوسه‌نگ و سه‌قامگیر له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت.
س.هـ