بەهۆى بۆردومانەکانى تورکیا سێ هاوڵاتى لە ئامێدى بریندار بوون

کوردستان

18/07/2019‌ 216 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانى سنورى قەزاى ئامێدییان کردو بەهۆیەوە ژمارەیەک گەریلا شەهید بوون و سێ هاوڵاتى بریندارى بوون.

 

سەرچاوەیەک لە قایمقامیەتى قەزاى ئامێدى بە شارپرێسى رایگەیاند، سەر لەئێوارەى ئەمڕۆ فڕۆکەکانى تورکیا بۆردومانى گوندى سپیندارى سەر بە قەزاى ئامێدیان کردوە.

 

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکرد، بۆردومانەکە لەکاتێکدا بووە کە لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکى گەریلاکانى پەکەکە بەناوچەکەدا تێپەڕیوەو فڕۆکەکانى تورکیاش بۆردومانیان کردوە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک گەریلا شەهید بوون.

 

هەروەها بەهۆى ئەو بۆردومانەوە سێ هاوڵاتى کە لە شوێنى بۆردومانەکە نزیک بوون بریندار بوون و رەوانەى نەخۆشخانە کراون برینی یەکێکیشیان سەختە.

س.هـ

بەپەلە