شارپرێس:
ياريده‌ده‌رى سەرۆکى ئەمریکا رايگه‌ياند، واشنتۆن سزا به‌سه‌ر فه‌رمانده‌ى دوو
ميلشياى سه‌ر به ئێران ده‌سه‌پێنێت له عێراقدا.
له كۆنگره‌يه‌كى
وزارى باڵادا ده‌رباره‌ى كاروبارى ئازادى ئايينى مايك پنس ياريده‌ده‌رى سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، با زۆر روون قسه
بكه‌ين، ئه‌مريكا وه‌كو ته‌ماشاكه‌ر ناوه‌ستێت له كاتێكدا ميلشياكانى سه‌ر به
ئێران ترس و تۆقاندن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا
بكات.
ئه‌و كه‌سانه‌ى
سزاكانى ئه‌مريكا ده‌يانگرێته‌وه له گه‌وره كه‌سايه‌تيه‌كانيان كه تۆمه‌تبارن
به گه‌نده‌ڵى و جێبه‌جێكارى ئه‌جينداى ئێران، ئه‌وانيش:
وه‌عد شه‌به‌كى
: فه‌رمانده‌ى ليواى 30 له ميلشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، ناوبراو تاوانباره به ده‌ست
به‌سه‌راگرتنى ماڵ و خانووى مه‌سيحيه‌كان له نه‌ينه‌واو سوتاندنى ئه‌وانى تر.
ريان كلدانى
: كه‌سێكى مه‌سيحيه‌و فه‌رمانده‌ى به‌ناو كه‌تائيبى بابليون، ئه‌ويش تاوانباره به
ده‌ركردنى مه‌سيحيه‌كان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ماڵ و موڵكيان و دابه‌ش كردنيان به‌سه‌ر
فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبيدا، له هه‌مان كاتدا كلدانى تۆمه‌تباره به كوشتنى
كچێكى عێراقى به‌ناوى ره‌فيف ياسرى.
هه‌روه‌ها زۆر نزيكه له پياوى يه‌كه‌مى
ئێران له عێراق ئه‌بو مه‌هدى موهه‌نديس، شايانى باسه موهه‌نديس خودى خۆى ده‌ستێوه‌ردانى
كردوه بۆ وه‌ستاندنى لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ كلدانى تايبه‌ت به تێوه‌گلانى له
كوشتنى ياسرى.
ئه‌حمه‌د
جبورى : ناسراو به ئه‌بو مازن ، پارێزگارى پێشوترى سه‌لاحه‌دين، نازناوى سونه‌ى
ئێرانى وه‌رگرتوه، و نزيكه له سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشوو نورى ماليكى و سه‌ركرده‌ى ميلشياى حه‌شدى
شه‌عبى هادى عامرى. له‌سه‌رده‌مى ئه‌ودا شارى سه‌لاحه‌دين به‌ده‌ستى رێكخراوى داعش
شكستى هێنا، و نه‌توانرا لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێ به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانى
ماليكى و فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودس له سوپاى پاسداران قاسم سليمانى.
ئێستا جبورى
گه‌وره‌ترين پرۆژه‌ى گۆڕينى ديموگرافى به رێوه‌ده‌بات كه سوپاى پاسداران سه‌رپه‌رشتى
ده‌كات له‌نێو ناوچه سونيه‌كاندا، به‌تايبه‌تى له سه‌لاحه‌دين و نه‌ينه‌وا.
نه‌وفه‌ل
عاكوب: پارێزگارى پێشوى نه‌ينه‌وا، ئه‌ويش به سونه‌ى ئێران ده‌ناسرێت و ده‌ستى پێ
له كاركێشراوه‌يه‌وه به‌هۆى خراپى ئيداره‌و به‌رپرسياريه‌تيه‌وه به‌هۆى نقوم
بوونى به‌له‌مه‌كه‌ى موسڵه‌وه، سه‌ره‌راى تۆمه‌تباركردنى به گه‌نده‌ڵى دارايى و
ئيدارى.
ناوبراو له‌لايه‌ن سليمانى و عامريه‌وه پالپشتى لێ ده‌كرێت و به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانه‌وه
لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵيدا وه‌ستێنراوه. له تۆمه‌ته‌كانى تر كه ئاراسته‌ى كراوه،
فرۆشتنى زه‌ويه‌كانى كه‌نار رووبار‌ى ديجله‌يه كه نرخێكى خه‌ياڵى هه‌يه، و
گواستنه‌وه‌ى موڵكايه‌تيه‌كه‌ى بۆ جێبه‌جيكارانى سه‌ر به سوپاى پاسداران و فه‌رمانده‌كانى
ميلشياكانى حه‌شدى شه‌عبى.
ئه‌و چواركه‌سه‌ى
له‌سه‌ره‌وه باسكران به ميحوه‌رى ئێرانى ده‌ناسرێن لە عێراقداو لەژێر کاریگەرى بڕیارەکانى تاران‌دا بەتایبەت قاسم سلێمانیدان.
سكاى نيوز
عربيه
حلمى ره‌سول
ره‌زا