ئەمریکا فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئێرانى لە گەرووى هۆرمز خستە خوارەوە

جیهان

18/07/2019‌ 550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى ئەمریکا خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى بێفرۆکەوانى لە گەرووى هۆرمز رایگەیاند.

 

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى رۆیتەرز دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاندوە، هێزە دەریاوانییەکانیان فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئێرانیان لە گەروى هۆرمز خستووەتە خوارەوە.

 

ئەوەش لەکاردانەوەى دەست بەسەر داگرتنى کەشتییەکى نەوتى بووە لەلایەن ئێرانەوە کە رۆژى چوار شەممە لە گەرووى هۆرمز دەستى بەسەر کەشتییەکەدا گرتبوو.

 

مانگى رابردوو ش ئێران فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى ئەمریکا لەسەر هەمان شوێن خستبووە خوارەوە ئەوەش کاردانەوەى توندى ئەمریکاى لێکەوتەوە.

س.هـ