عادل عەبدولمەهدی لەسەر رووداوەکەى هەولێر پەیوەندى بە ئەردۆغانەوە دەکات

عیراق

18/07/2019‌ 317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانى عێراق جەخت دەکاتەوە رووداوەکەى هەولێر کاریگەرى لەسەر پەیوەندیەکانى بەغداو ئەنقرە نابێت.

 

بەپێى هەواڵێکى نوسینگەکەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا ئەنجامداوەو تیایدا پەیوەندییەکانى  هەردوو وڵات تاوتوێ کراون و جەخت لەسەر بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى هەردوولا کردوەتەوە.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختیکردوەتەوە، رووداوى تەقەکردنەکەى هەولێر هیچ کاریگەریەکى لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانى بەغداو ئەنقرە نابێت و ئاماژەى بەوەکردوە، هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵى دۆزینەوەى ئەنجامدەرى رووداوەکەن.

 

هاوکات عادل عەبدولمەهدى سەرەخۆشى خۆى ئاراستەى بنەماڵەى قوربانییەکانى ئەو رووداوە کردوەو نیگەرانى حکومەتەکەى پێڕاگەیاندوە.

س.هـ