نوێترین هەڵوێستى ترەمپ لەبارەى سەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا

جیهان

18/07/2019‌ 1643 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاندوە بەم نزیکانە سزا بەسەر تورکیادا ناسەپێنن لەبەرامبەر کڕینى سیستەمى بەرگرى ئێس ٤٠٠ لەروسیا.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لەمیانى پرسیارى رۆژنامەنوساندا رایگەیاند" بەم نزیکانە سزا بەسەر تورکیادا ناسەپێنین و لەئێستادا نیازى ئەوەمان نییە".

 

ئەم وتانەى ترەمپ لەکاتێکدا کە لەچەند رۆژى رابردوودا رایگەیاندبوو کە بەهیچ شێوەیەک فڕۆکەى ئێف ٣٥ بە تورکیا نافرۆشن لەبەرامبەر کڕینى سیستەمى بەرگرى موشەکى ئێس ٤٠٠ لە روسیا.

هەروەها پێشتریش وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاندبوو سزاى ئابورى توند بەسەر تورکیادا دەسەپێنن.

س.هـ