وێنە.. Huami بەكاتژمێرێكی نوێی زیرەك كێبڕكێی ئەپڵ دەكات

جیهان

19/07/2019‌ 564 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Huami چینی نموونەیەكی نوێی كاتژمێرە نوێیەكەی ئاشكراكرد، كە بۆ ركابەری كۆمپانیای ئەپڵ‌و كاتژمێری Apple Watch دروستیكردووە.

بەپێی سەرچاوەكان، كاتژمێرەكە ناوی Amazfit GTR دوو نموونەی هەیەو شاشەكەی AMOLED بەقەبارەی 1.2 بۆس‌و 1.4 بۆسن، بەدیقەی (390/390) و (454/454) پێكسڵ.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، باتری كاتژمێرەكە بەشی 12 سەعات كاركردن دەكات‌و بۆ ماوەی 34 رۆژیش پێوبستی بەشەحنكردنەوە نییە.

كاتژمێرەكە سیستەمەكانی NFC ‌و تەكنەلۆژیای Bluetooth 5.0‌و GLONASS و GPS تێدایە.

نرخی كاتژمێرەكە 116 دۆلارو نرخی شاشە گەورەكەش 145 دۆلارە، كە بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح