وێنە.. پیاوێك 40 ساڵە نە قژی بڕیوە نە شۆردوویەتی

جیهان

19/07/2019‌ 871 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەڵكی هەموو ئەگەر رۆژانە قژیان دەشۆن، خۆ ئەگەر رۆژانەش نەبێت، ئەوە چەند رۆژێك جارێك بیشۆن.

ئەی چی دەڵێت دەربارەی پیاوێك، پیاوێك، كە ماوەی چڵ ساڵە نە قژی بڕیوە، نە شۆردوویەتی.

پیاوەكە ناوی شاكال دیف تۆدۆیەو لەناوچەی مۆنجر لەویلایەتی بیهار لەهندستان دەژی، كە باسی لەوەش كردووە، ئەوە بەرەكەتی خودایە ئەو ماوە قژی نەبڕیوەو نەشۆردووە.

پیاوەكە تەمەنی 63 ساڵەو بەشێكی زۆری قژی سپی بووەو بەشێكی تریش رەنگی خەنەیی وەرگرتووە، كە بووەتە جێگەی سەرنجی خەڵكی ناوچەكە.

ئەو پیاوە سێ‌ كوڕو سێ‌ كچ‌و حەوت نەوەشی هەیەو هاوسەرەكەشی دەڵێت هیچ كێشەیەكی بۆ دروست نەبووە لەوەی قژی نەبڕیوەو نەشۆردووە.

هـ ـ ح