شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی كڕینی ماتیاس دی لیختی ئیتالیو یاریزانی یانەی ئەمیستەردامی هۆڵەندی راگەیاند.
یانەی یۆڤانتۆس بە گرێبەستێكی 75 ملیۆن یۆرۆیی ئەو بەرگریكارە هۆڵەندییەی كڕیوە، كە موچەی ساڵانەكەشی 10 ملیۆن یۆرۆیە.
بەپێی سەرچاوەكان، لەوانە پێگەی "كاڵچیۆ" ئەو بەرگریكارە بەو گرێبەستە بووەتە گرانبەهاترین گرێبەستی خولی ئیتالی وەك بەرگریكرا.
هەروەها ئەو بەرگریكارە سێیەم گرانبەهاترین گرێبەستی یانەی یۆڤانتۆسە، لەدوای گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینیو كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی.
هـ ـ ح