ئاڵینگارو هەلەكان
بەگەڕخستنەوەی هێڵی نەوتی كەركوك تەرابلس

کوردستان

19/07/2019‌ 1375 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێڵی بۆری نەوتی كەركوك تەرابلس، كە نەوتی لە بیرەكانی كەركوكەوە دەگواستەوە بۆ بەندەری تەرابلسی نەوتی لوبنانی لەسەر دەریای ناوەڕاست ، ماوەیەكی دورودرێژە لەكاركەوتووە.. پرسیاری زۆر دەربارەی ئەو هێڵە دەكرێت: كەی دروست كرا؟ مەبەست لەدووبارە بەكارخستنەوەی چییە؟ كێ سوودی لێ دەبینێت؟

مێژووی هێڵی نەوتی كەركوك –تەرابلس
ئەو بۆریە نەوتیانەی لە كەركوكەوە درێژ دەبنەوە بۆ تەرابلسی لوبنان لە سییەكانی سەدەی رابردوودا دروست كراوە، یەكێكە لە كۆنترین هێڵەكانی گواستنەوەی نەوت لە عێراق، قەبارەی هێڵە نەوتیەكە 12 ئینجە، لەو كاتەدا دروست كراوە بۆ گواستنەوەی نەوتی كەركوك بۆ شاری حەیفای فەلەستینی و تەرابلسی لوبنانی.

لەم بارەیەوە، شارەزای بواری نەوت غانم عەناز دەڵێت: هێڵەكانی هەناردەكردنی بیرە نەوتەكانی باكوری عێراقی  سنوردار هەبوون لە ماوەی چالاكیەكانیدا لە دۆزینەوەی بیرەكانی كەركوك لە 1927 تاكو خۆماڵی كردنی یەكەم لە حوزەیرانی 1972، هیڵەكە بەشێوەیەكی باش نەوتی دەگواستەوە لەدوای خۆماڵی كردنیش تاكو ئەو كاتەی بە تەواوەتی داخرا لەلایەن حكوكەتی سوریاوە لە ساڵی 1984 لە لوتكەی شەڕی ئێران –عێراقدا.

عەناز باسی سەرجەم وزەی هەناردەكردنی ئەم هێڵە دەكات كە لە ناوەڕاستی حەفتاكانی سەدەی رابردوو 1.4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بوە؛ ئەمەش دوای ئەوە بوو كۆمپانیای عێراق بۆ پرۆسەی نەوت (كۆمپانیای نەوتی باكوری ئێستا) وزەی بەرهەم هێنان و هەناردە كردنی لە بیرەكانی كەركوك بەرز كردەوە لە یەك ملیۆنەوە بۆ 1.4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

عەناز ئاماژە بۆ ئەوە دەكات بە تێپەڕبوونی كات هیڵەكە بوە سەرچاوەی ناكۆكی ململانێی گرێبەستی و سیاسی و ئابوری و دارایی لە نێوان حكومەتی سوریا و كۆمپانیای نەوتی عێراقی سنوردار، هەندێ جار دەبوە هۆی داخستنی و وەستاندنی هەناردەكەی بۆ ماوەیەكی كورت تا ئەو كاتەی بەتەواوەتی لەلایەن حكومەتی سوریاوە داخرا و كەوتۆتە ژێر خاك و خۆڵەوە.

ویستی سەرلەنوێ كاراكردنەوەی هێڵەكە
پێشنیاری خستنەوە رووی دۆسیەی هێڵی كەركوك- تەرابلسی نەوتیی سەر لەنوێ سەریهەڵدایەوە لە میانی سەردانیكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنانی (نەبیهـ بەڕی) بۆ بەغدا لە حوزەیرانی رابردوو، بەڕی داوای بەهێزكردنی پەیوەندیە دوو قۆڵیەكانی كرد لە میانی گرنگیی سەرلەنوێ بەدواداچونی بەكارخستنەوەی هێڵی كەركوك –تەرابلسی نەوتیی.

زۆربەی چاودێران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن سەرەرای ئەوەی سەردانیكردنەكەی بەڕی بە نمرە یەك سیاسی بوە، بەڵام بە مەبەستی بەدەستهێنانی سوود وەرگرتن بوە لە نەوتی عێراق بۆ لوبنان و لە نێویشیدا دووبارە وەگەڕخستنەوەی هێڵی كەركوك –تەرابلسی نەوتیی، بەتایبەتی بەهۆی ئەو كێشە ئابوریەی ئێستا لوبنانی تێدا دەژی.

لە دروست بوونی ئالۆزیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و هەرەسی تاران بە داخستنی گەروی هورمز لە بەرانبەر نەوت هەڵگرەكان و ئەوەی لەم دواییەدا رویدا و هەندێ كەشتی بازرگانی كرانە ئامانج، عادل عبد المهدی چەندین جار باسی جێگرەوەی كردوە بۆ هەناردە كردنی نەوتی عێراق بەدەر لە رێگەی كەنداوی عەرەبی.

كێ سوود مەندە؟
دووبارە بەكارخستنەوەی هێڵی كەركوك –تەرابلس لە نێوان باش و خراپدایە، شارەزای ئابوری عێراقی سلامە سمیسم دەڵێت: بە ئامانج گرتنی كەشتیەكانی نەوت هەڵگرەكان لە كەنداوی عومان و عەرەبی ئاستی ئەو مەترسیە دەردەخات كە پێویستە عێراق هێڵی لەناكاو بدۆزێتەوە بۆ هەناردەكانی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە لەم دۆخەدا عێراق لە نێوان بەرداشی ئەمریكاو ئێراندایە بەهۆی ململانێكانی نێوانیانەوە.

سمیسم ئەوەشی وتوە: لەدۆخێكدا هێڵەكانی گواستنەوەی دەریای توشی حاڵەتێكی لەناكاو بێتەوە، ئەوا عێراق دەكەوێتە كێشەیەكی قوڵەوە؛ ئەگەر بێت و هێڵی هەناردەی نوێ نەدۆزرێتەوەو پارێزگاری لە نەوت هەڵگرەكانی عێراق نەكرێت. حكومەتی عێراقیش لە جوڵەی جدیدایە بۆ پشتبەشتن بە بەندەری جەیهان و دووبارە بەكارخستنەوەی هێڵی كەركوك –تەرابلس و چالاك كردنی پرۆژەی كەنداوی عەقەبە.

هەر سەبارەت بە هەمان بابەت، ماڵپەڕی –ئۆیل برایس- ی ئەمریكی پسپۆر لە كاروباری نەوتی عێراقی راپۆرتێكی كردوە لەسەر دووبارە بەكارخستنەوەی هێڵی كەركوك –تەرابلس، و ئاماژەی بۆ بەربەستە سیاسی و ئابوری و ستراتیجیەكان درێژ مەوداكان دەكات بەلای وڵاتە پەیوەنددارەكان و ناوچەكە بە گشتی.

نوسەری راپۆرتەكە فاناند میلیكستین ئاماژەی بەوە كردوە، ئەم هێڵە لەلایەن حكومەتی سوریاوە لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو وەستێنراوە وەك هەولێك لە لایەن دیمەشقەوە بۆ پاڵپشتی كردنی ئێران لە دژی عێراق، باسی ئەوەشی كردوە بەشداری كردنی ئێران لە سیاسەتی هەرێمایەتیدا ژینگەیەكی لەباری رەخساندوە بۆ ڕەوا بوونی بەگەڕخستنەوەی ئەم هیڵە.

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات بڕیاری روسیا بەبەشداری كردن لەجەنگی سوریا خاڵێكی میحوەری پێك دێنێ بۆ دووبارە زاڵبونەوە بەسەر ناوچە گرنگەكان بۆ دووبارە بەگەڕخستنەوەی هێڵی كەركوك- تەرابلس، جگە لە دامەزراندنی پەیوەندیەكی باش لەگەڵ عێراق  و لوبنان بۆ ئەوەی نێوەندگیر بێت بۆ ئاسانكاری گەیشتن بە رێككەوتنێك لەبارەی چالاككردنەوەی هێڵەكەوە.

ئەوەی دووبارە بەگەڕخستنەوەی ئەم هێڵە بەهێز دەكات لە گوێرەی راپۆرتەكە، واژۆ كردنی رێككەوتنێكی كۆمپانیای نەوتی روسی –رۆز نەفت- لەگەڵ حكومەتی لوبنان بۆ كارپێكردنی شوێنی كۆگا لە تەرابلس بۆ ماوەی 20 ساڵ، كە پێش ئەوەی ئەو كۆگایە هیچ نرخێكی بۆ روسیا نەبوە بەبێ نەوت، و ‌ پێدەچێ روسیا نیازی هەبێت لە وەبەرهێنانی كۆگا لە میانی دووبارە كارپێكردنەوەی ئەو هێلە نەوتەوە بەشداری بكات.

نوسەر باسی لەوە كردوە، لەگەڵ ئەوەی نیاز هەیە بۆ بەكارخستنەوەی هێڵەكە، بەڵام تا ئێستا روون نیە ئەو پرۆژەیە بە ئامانج دەگات یان سیاسەت بەرەو شوێنێكی تری دەبات، ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە دۆخی سوریا دۆخێكی نا جێگرو گوماناوی دروست كردوە، وای كردوە پرۆسەی دروست كردن ببێتە كێشە، جگە لە گومانكردن لە توانای سوپای سوریای ماندو لە پاراستنی هێڵە نەوتیەكان لە كاتی پێكدادان لەگەڵ ئەو بەرهەڵستكارانەی لە ئیدلب ماون.

لەلایەكی ترەوە نوسەر بڕوای وایە، واشنتۆن هەروا بە ئاسانی لێناگەڕێ ڕكابەرەكانی (روس و ئێران) پەرە بە هەژمونی خۆیان بدەن لە ناوچەكەدا، بەتایبەتی لە سوریا و لوبنان.

لای خۆیەوەو لە لێدوانیكدا، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق عاسم جیهاد رەتی كردەوە هیچ پرۆژەیەك هەبێت بەناوی هێڵی كەركوك –تەرابلسی نەوتیی، و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ئەم پرۆژەیە بەم ناوەوە لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی نەوتەوە پەسەند نەكراون.

جیهاد دووپاتیكردەوە هەر پرۆژەیەكی نەوتیی لە جیهاندا پێویستی بە رێكەوتنی بنەمایی و سیاسی هەیە، پاشان لێكۆلینەوە لە پێویستیە ئابوریەكان و زانینی قازانج و زیانەكەی ، هەروەها وتی : باس كردن لە پرۆژەی دووبارە بەكارخستنەوەی هێڵی كەركوك – تەرابلس زۆر زوەو له پەراوێزی دیداری نێوان سەرۆك وەزیران عادل عبد المهدی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان نەبیهـ بەڕی لە مانگی رابردوودا خرابوە روو.

سەرچاوە: نون پۆست
وەرگێڕان: حلمی رەسوڵ رەزا