ڤیدیۆی بۆردومانكردنی كەمپەكەی مەخموور لەلایەن سوپای توركیا

کوردستان

19/07/2019‌ 1945 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆردومانی كامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی مەخموویان كرد و بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی برینداربوون.

ئاژانسی ANF بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمی داگیركەری توركیا كامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جوودی مەخمووریان بۆردومان كرد، كە ئاژانسەكە ڤیدیۆی بۆردومانەكەی بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی ئاژانسەكە، چوار كامپەكە و دەوروبەری بۆردومان كراون و بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون و زیانی ماددیش بەر چەندین شوێن كەوتووە.

جاری یەكەم نییە كامپی شەهید ڕوستەم جودی بۆردومان دەكرێت، پێشتریش چەند جارێكی دیكە كامپەكە لە لایەن فڕۆكەكانی توركیاوە بۆردوومان كراوە، بۆ نموونە لە ڕێككەوتی ۲۰۱۸/۱۲/۰٦دا بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانەوە ٥ ئەندامی هێزەكانی پاراستنی جەوهەریی مەخمور شەهید بوون.

لەڕێككەوتی ۲۰۱۸/۱۲/۱۳شدا، جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمە قڕكەر و داگیركەرەكەی توركیادا ژنێكی تەمەن ٧٣ ساڵان، كچێكی و نەوەیەكی و هاوڵاتییەكی دیكەی تەمەن ٢٣ ساڵان شەهید بوون.

لێرە كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە..