دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر لێدوان لەسەر ڕووداوی تەقەكردنی ناو ڕێستۆرانتەكە نادەن

کوردستان

19/07/2019‌ 611 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی، كە لە رێستۆرانتێكی شاری هەولێر تەقە لە جێگری كۆنسوڵی توركیا كراو دەستبەجێ گیانی لەدەستداو دوو كەسی تریش، كە لەو رێستۆرانتەكە بوون بەر بە تەقە كەوتوون‌و ئەوانیش گیان لەدەست داوە، دەنگی ئەمەریكا چەندین جار هەوڵیدا لەگەڵ كاربەدەستانی دەزگا ئەمنییەكانی شاری هەولێر لەبارەی ڕووداوەكەوە قسە بكات و لە زاری خویانەوە باسی چوونیەتی ڕووداوەكە و ئەنجامدەری ئەو تەقەیە بكات,

 بەڵام كاربەدەستانی ئەمنی هەولێر رەتیان كردەوە كەوا جارێ لەبارەی رووداوەكە زانیاری بخەنەڕوو، دەڵێن: جارێ ئەوان سەرقاڵی لێكولینەوەی وردن لەبارەی تەقەكەر و چوونییەتی كۆژرانی ئەو سێ كەسە و ئەنجامدانی ڕووداوەكە .

یەكێك لەو كەسانەی، كە هاووڵاتی هەرێمی كوردستانەو لەو ڕووداوەدا گیان لەدەست داوە پاسەوان و ئامۆزای ئازاد جوندیانی ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتیمانی كوردستانە ، ئازاد جوندیانی لەبارەی ڕووداوەكەوە بۆ دەنگی ئەمەریكا دەڵێت: دەزگا پەیوەندیدارەكان خەریكی لێكۆلینەوەن "ئێمە هیچێكمان لەوبارەیەوە لە هیچ سەرچاوەیەك نەبیستووە و ئەگەر بشبیستین بروای پێناكەین تا لیژنەی تەحقیقی خوی لیژنە رەسمیەكەی تەحقیقات لایەنی پەیوەندیدار تەحقیقاتی خوی دەكات و ئەنجامەكەی رادەگەیەنن".

عیماد هەرنی یەكێك لەو كەسانەیە، كە لەو رێستۆرانتە دەبێت لە كاتی تەقەكردن و ڕووداوەكە ئەمە وەك خوی ڕاگەیاندووە، لەبارەی ڕووداوەكەوە عیماد هەرنی، هاووڵاتی هەرێمی كوردستانە بۆ دەنگی ئەمەریكا دەڵێت: چاوەڕێی لێكولینەوەكانی دەزگا ئەمنییەكان دەكەین و با دەزگانی ئاسایش و پۆلیس و حكومەت و پەرلەمان ئیجرائاتی خۆیان بكەن و ئەنجامەكان بە فەرمی ڕابگەیەنن.

هاوكات تارق نوری بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێرە بۆ دەنگی ئەمەریكا هەر ئەوەندە دەڵێت: كەوا بابەتێكی گەورەیە ئەوهانییە، ئەوە جارێ خەریكن. 

لای خویەوە ئاسایشی هەولێر لە بارەی ڕووداوەكەوە تەنیا ڕاگەیەنراوێكی بلاوكردووتەوە لە بەشێكی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە لە رێستورانتێكی شاری هەولێر رووداوێكی تەقە كردن روویدا بووە هۆی گیان لە دەستدانی كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا و هاووڵاتییەك و برینداربوونی یەكێكی دیكەش, ئەم رووداوە بەتووندترین شێوە شەرمەزار دەكەین و هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتكاران دڵنیا دەكەینەوە، كە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێك بدرێت, لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن.

رۆژی چوار شەممە رووداوێكی تەقەكردن لەرێستۆرانتێكی شاری هەولێر روویداو بەهۆیەوە عوسمان كۆسەی جێگری كونسوڵی توركیا كوژراو دووی كەسی تری خەڵكی هەرێمی كوردستانیش بەهۆی رووداوەكەوە كوژران‌و چەند كەسێكی تریش برینداربوون.

هـ ـ ح