جیاوازی توانای سەربازی فڕۆكەی "سو – 35"ی روسی‌و "ئیف-٣٥"ی ئەمریكی

جیهان

19/07/2019‌ 7210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەلیكساندەر میخایلۆڤ سەرۆكی نووسینگەی شیكردنەوەی سەربازیی سیاسیی دەڵێت: فرۆكەی "سو – 35"ی روسی لەڕووی هەموو خەسڵەت و پێوەرەكان توانای كێبڕكێكردنی هەردوو فرۆكەی "ئێف-٢٢" و "ئێف-٣٥"ی ئەمەریكی هەیە، كە لە نەوەی پێنجەمی فرۆكەكانن ، تەنانەت لەڕووی توانای جوڵە و یاریكردنەوە پێش ئەو فڕۆكە ئەمەریكییانە دەكەونەوە .

لەسەرنجێكێشیدا لەسەر ئامادەیی روسیا بۆ هەناردەكردنی فرۆكەی "سو-٣٥" بۆ توركیا ، میخایلۆڤ دەڵێت: فرۆكەی "سو – 35"ی روسی تاراددەیەكی زۆر  فرۆكەیەكی شەڕكەرە و لەڕووی خەسڵەت و پێوەرەكانەوە توانای ڕكابەرایەتیكردنی هەردوو فرۆكەی هەردوو فرۆكەی "ئێف-٢٢" و "ئێف-٣٥"ی ئەمەریكی هەیە، كە لە نەوەی پێنجەمی فرۆكەكانن، جگە لە تایبەتمەندی خۆشاردنەوە و هەندێك تایبەتمەندی پەیوەست بە ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانەوە".

لەبەشێكی تری قسەكانیدا میخایلۆڤ دەڵێت: بزوێنەرەكانی توانای گۆڕینی ئاراستەی پاڵنانیان هەیە لەڕووی ئاسۆیی و ستوونییەوە ، بەوەش فرۆكە روسییەكە دەتوانێت ٣٦٠ پلە ، بەوپەڕی خێرایی ئاراستەی خۆی بگۆڕێت ، ئەوە سەرباری كردنی سەرجەم جوڵە پاڵەوانییەكان (ئەكرۆبات)، كە تەنیا فرۆكەكانی نەوەی پێنجەم دەتوانن ئەو جوڵانە بكەن .

پێشتر سێرگی چیمیزۆف ، سەرۆكی یەكێتی كۆمپانیاكانی "روستیخ"ی روسی رایگەیاندبوو ئەگەر بێت و توركیا داوا بكات ، ئەوە روسیا ئامادەیە فرۆكەی جۆری "سو-٣٥ "بە توركیا بفرۆشێت.

رۆژی سێشەممە ، ئەمەریكا رایگەیاند، بڕیاریداوە بەهۆی گەیشتنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی "ئێس-٤٠٠"ی روسی بە توركیا ، ئەو وڵاتە لە بەرنامەی درووستكردنی فرۆكەی "ئێف-٣٥" دوور بخاتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی