قاسم سلێمانی قسەكانی دۆناڵد ترامپ رەتدەكاتەوە

جیهان

19/07/2019‌ 574 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی قسەی لەسەر لێدوانەكەی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كرد، كە رایگەیاندبوو فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانی ئێرانییان تێكشكاندووە.

قاسم سلێمانی لەمیانی لێدوانێكی سەرەرای ئەوەی رەتیكردەوە، هیچ فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانی ئێران كەوتبێـتە خوارەوە رایگەیاند، مێشكی ترامپ سەرقاڵی پێوە دیارە، بۆیە ئەو بانگەشانە بڵاودەكاتەوە.

فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی راشیگەیاند، هۆكاری شكستی ئەمریكا لەناوچەكە ترامپی شۆككردووە، بۆیە ئەو بانگەشانە بڵاودەكاتەوە.

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رۆژی پێنج شەممە رایگەیاند، كەشتی جەنگی ئەمەریكی "بۆكسەر" لە تەنگەی هورمز فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی ئێرانی خستووەتە خوارەوە دوای ئەوەی تا نزیكەی ٩٠٠ مەتر لە كەشتییەكە نزیك بووەتەوە و هیچ وەڵامی هۆشدارییەكانی نەداوەتەوە.

ترامپ راشیگەیاند، فرۆكە بێفرۆكەوانەكە هەڕەشەی لەسەر كەشتییە جەنگییە ئەمەریكییەكە درووست كردووە بۆیە بەئامانج گیراوە ، داواشی لە وڵاتانی تر كرد، كە پارێزگاری لە كەشتییەكانیان بكەن .

دوای پاشەكشەی واشنتۆن لە ریكەوتننامەی ناوەكی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز لە لەساڵی ٢٠١٥ واژوو كرا ، ئاستی گرژییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە زۆر هەڵكشاوە ، تەنانەت هەندێ جار گەیشتۆتە ئاستی نزیكبوونەوەی ڕووبەروو بوونەوەی سەربازی .

هـ ـ ح