لە 14 پارێزگای عێراق خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرێوەدەچێت

عیراق

19/07/2019‌ 553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەوتی حیكمەی ئۆپۆزسیۆنی حكومەتی عێراقی رایگەیاند، لە 14 پارێزگای عێراقی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرێوەدەچێت.

رەوتەكە راشیگەیاند، خۆپیشاندانەكە بۆ دژایەتی گەندەوڵی‌و پشتگیریكردنی هەوڵەكانی چاكسازی بەرێوەدەچێت.

لەو بارەوە حەسەن خەڵاتی پەرلەمانتاری رەوتی حیكمە رایگەیاند، ناڕەزایی تەنیا لەپارێگای بەسرە نییە، بەڵكو لەزۆرێك لەپارێزگاكان ئەو ناڕەزاییە هەیە.

حەسەن خەڵاتی راشیگەیاند، دروستبوونی ناڕەزاییەكان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزایی‌و بوونی گەندەڵییەوە هەیە، بۆیە خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت.
\
رەوتی حیكمە بەسەرۆكایەتی عەمار حەكیم ماوەی رابردوو ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی راگەیاندو ئێستا لەرێگەی ئاراستەكردنی شەقامەوە دەیەوێت فشار بخاتە سەر حكومەتی عێراقی.

هـ ـ ـ ح