بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانى سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی دەکات

عیراق

19/07/2019‌ 1095 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان  بۆردومانى سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە سنووری ئامرلی کرد.

 

بەپێى راگەیەنراوێکى حەشدى شەعبى ئەمرۆ هەینى  فڕۆکەیەکى بێفرۆکەوان بۆردومانى سەربازگەیەکى حەشدى شەعبى لە سنورى ئامرلى کردوەو چەکدارێکى هێزەکە بریندار بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا نازانرێت ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە هیچ وڵاتێک بووە کە هێرشەکەى کردوە.

 

لەماوەى رابردووش چەند جارێک بە فڕۆکە هێرش کراوەتە سەر هێزەکانى حەشدى شەعبى، بەڵام تائێستا ئاشکرا نەبووە ئەو هێرشانە چی وڵات و لایەنێک لە پشتییەوە بوون.

س.هـ