ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بڕیارێکى لەبارەى دەوامى فەرمانبەرانەوە دەرکرد

کوردستان

19/07/2019‌ 4321 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ءئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا دەوامی وەزارەت و فەرمانگەکانى حکومەت ئاسایی بکاتەوە.

 

رۆژى پێنج شەممەى رابردوو ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بە نوسراوێک وەزارەت و فەرمانگەکانى حکومەت  ئاگادار کردوەتەوە بۆ ئاساییکردنەوەى کاتى دەوامیان.

 

بەپێى بڕیارەکە دەوامى وەزارەت و فەرمانگەکانى حکومەت لە ٨ى بەیانییەوە دەست پێدەکات تا ٣ى دوانیوڕۆ.

 

هەروەها هۆشداریش دراوە لە پابەند نەبوون بە هەر وەزارەت و فەرمانگەیەکى حکومەت بەکاتى دەوامەوە کە رێکارى یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.


س.هـ