سوپای پاسداران دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیدا گرت

جیهان

19/07/2019‌ 899 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سوپاى پاسداران دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکى نەوت هەڵگرى بەریتانیان لە گەرووى هۆرمز راگەیاند.

 

میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسداران رایگەیاندوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 19ی تەمووز کەشتییەکی نەوتهەڵگری بریتانی بەناوی "stena impero" لەکاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمز بەهۆکاری پابەند نەبوون بە رێنماییە یاساییەکان و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان، لە رێگەی هێزەکانمانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە دەریاییەکانمان كەشتییە نەوتهەڵگرەکەیان رادەستی رێکخراوی بەندەر و دەریاوانیی ئێران کردووە بۆ لێکۆڵینەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەو روو کارەى سوپاى پاسداران، لیژنەی فریاکەوتن لە حکومەتی بریتانیا کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی دەستبەردارگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بریتانی لە گەرووی هورمز لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.

س.هـ