داوا لە عادل عەبدولمەهدى دەکرێت بەشێک لە وەزیرەکان دووربخاتەوە

عیراق

19/07/2019‌ 640 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەشێک لەپەرلەمانتارانى پەرلەمانى عێراق داوا لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن پێداچوونەوە بە کابینە وەزارییەکەیدا بکات و بەشێک لە وەزیرەکانى دوور بخاتەوە.

لەبەیاننامەیەکدا کوتلەی نەھجی وەتەنی لە پەرلەمانی عێراق، داوای لە عادل عەبدولمەھدی کردووە، پێداچوونەوە بە کابینەکەیدا بکات و چەند وەزیرێک بە تایبەت وەزیری پەیوەندییەکان، بگۆڕێت.


ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتی گەندەڵی و ئەندام بوون لە حزبی بەعسی ڕووخاوی خستۆتە پاڵ چەند وەزیرێک لە کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی.

 

لەلایەکى ترەوە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارەکانى هاوپەیمانى فەتح و نەصر داواى دوورخستنەوەى بەشێک لەوەزیرەکانیان کردوە بەهۆى بوونى گەندەڵى و نەبوونى خزمەتگوزارییەوە.

س.هـ