شارپرێس:
تیمی راگەیاندی حەج و عومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار و 444 حاجی گەیشتوونەتە سعودیە.
لەراگەیەنراوێکدا تیمی راگەیاندنی حەج و عومەرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاندوە، رۆژانه هاتنی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌رده‌وامه و بەڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه بۆ پێشوازیكردن له حاجیان و دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆیان'.
ئاماژە بەوەشکراوە رۆژانه حاجیانی هەرێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه شاری مه‌دینه و دوای مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌ره‌و شاری مه‌ككه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن.
س.هـ
بەگوتەی کاروان ستوونی ''تاوه‌كو ئێستا زیاتر له پێنج هەزار و 444 حاجی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونەتە سعودیه و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی هەزار حاجی گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه".
ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە چوار هەزار و 181 کەس سەفەری حەج دەکەن. نرخی ئاسایی حەجیش چوار هەزار و 200 دۆلارە.