چیرۆكی خۆشەویستی.. دوو هاوسەر دوای 71 ساڵ پێكەوە لەیەك رۆژدا مردن

جیهان

20/07/2019‌ 1420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پیاو و ژنێك، كە هاوسەر بوون لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریكا كۆچی دوایان كرد، كە مردنەكەیان لەیەك رۆژدا بوو.

ئەو پیاو و ژنە ناویان هربرت دۆیگل ‌و مارلین فرنسیس بوو، كە ماوەی 71 ساڵە پێكەوەن، یەكەم جاریش لەساڵی 1947 یەكتریان ناسیوە.

ئەو پیاو و ژنە لەماوەی ئەو 71 ساڵەدا پێكەوە بوون‌و لەیەك دانەبڕاون‌و رۆژی مردنەكەشیان پێكەوە بووە، بۆیە مردنەكەیان بووەتە رۆژەڤی میدیاكان‌و بەچیرۆكی خۆشەویستی وەسفی دەكەن.

ئەو دوو هاوسەرە بەهۆی نەخۆشییەوە لەنەخۆشخانە مردوون، كە نێوانی مردنەكەیان تەنیا 12 سەعات بووەو هەردووكیشیان شەش منداڵ‌و 16 نەوەیان هەبووە.

هەردوو هاوسەرەكە نەخۆشی دڵیان هەبووەو هەر ئەوەش هۆكاری مردنەكەیان بووە.

هـ ـ ح

بەپەلە