ڤیدیۆ.. كۆمپانیای نیسان نمایش بەئۆتۆمبیلی Juke دەكات

جیهان

20/07/2019‌ 681 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی نمایشی بەنموونەیەكی نوێی ئۆتۆمبیلی Juke كرد، كە لەجۆری كرۆسەو دیزانێكی تایبەتی هەیە.

دیزاینی ئۆتۆمبیلەكە لەشێوەی پیتی V دیزاینكراوەو تەواوی لایتەكانی لەجۆری LED، دەرگاكانی بەرەو داوە دەكرێتەوە، كە شێوەی دەرگاكانی لەئۆتۆمبیلی "لامبۆرگینی" وەرزشی دەچێت.

دیزاینی ناوەشی دیزاینێكی زۆر جوانەو زیاتر دەچێتەوە سەر ئۆتۆمبیلە كلاسیكەكان‌و تەواوی كوشنەكانیشی جلدن.

بزوێنەرەكەی دوو جۆری هەیە، كە یەكێكیان چوار بستۆنەو هێزەكەی 1.5 لیترەو ئەو تریش تۆربینییە بەهێزی 1.5 لیترو توانای 165 ئەسپ‌و حەوت گێڕی ئۆتۆماتیكی هەیە.

هـ ـ ح