وێنە.. پاشماوەی كۆنترین مزگەوت لەبیابانی "النقب" دەدۆزرێتەوە

جیهان

20/07/2019‌ 968 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی شوێنەواری ئیسرائیلی پاشماوەی كۆنترین مزگەوتیان دۆزییەوە، ئەوەش لەناوچەیەكی بیابانی "النقب".

مزگەوتەكە لەو كاتەوە دروستكراوە ، كە دەسەڵاتی ئیسلامی گەیشتووەتە ناوچەكەو مێژوویەكی كۆنی هەیە.

زانایان بۆ دۆزینەوەی تەواوی مێژووی مزگەوتەكە دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە، كە رەنگە مێژووەكەی بۆ سەدەی حەشتەم‌و نۆیەمی لەدایكبوونی بگەڕێتەوە.

رووبەرووی مزگەوتەكە گەورەیەو مێژووەكەی لە مێژووی مزگەوتی قودیش كۆنترە، كە لەمزگەوتەكەدا شوێنی تایبەتی خوداپەرستی هەبووە.