بەرشەلۆنە لەهەوڵەكانی بۆ گەڕانەوەی نیمار بەردەوامە

وەرزش

20/07/2019‌ 386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەهەوڵەكانی بۆ گەڕانەوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بەردەوامە.

بەرشەلۆنە لەدواین هەوڵدا گرێبەستێكی خستووەتە بەردەم یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەو یاریزانەی بێت.

یانە كەتەلۆنییەكە لەو چوارچێوەیە بڕی نەوەد بۆ سەد ملیۆن دۆلاری پێشنیازكردووەو لەگەڵ چەند یاریزانێك.

ئەو یاریزانانەی یانەی بەرشەلۆنە پێشنیازی كردوون، بریتین لەدیملی‌و راكێتیچ‌و سیمۆدۆو ماڵكۆم‌و كۆنتینیۆو ئۆمتیتی، كە یانە پاریسییەكە سەرپشكە لەهەڵبژاردنی دوو یاریزانیان.

نیمار لەهاوینی 2017 لەیانەی بەرشەلۆنە بەشكاندی گرێبەستەكەی‌و بە بەهای 222 ملیۆن یۆرۆ رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد.

هـ ـ ح