شاجوانی پێشووی روسیا دەنگۆكانی جیابوونەوەی رەتكردەوە

جیهان

20/07/2019‌ 989 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاجوانی پێشووی روسیا ریانا ئۆكسانا فویفودینا، دەنگۆكانی جیابوونەوەی لەمحەمەدی پێنجەم پاشای پێشووی مالیزیای رەتكردەوە.

شاجوانەكە بەبڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكی پڕ لەرۆمانسییەت‌و خۆشەویستی لەئەژمارەكانی خۆی، دەنگۆكانی جیابوونەوەی لەمحەمەدی پێنجەمی رەتكردووەتەوە.

فویفودینا (27 ساڵ) ماوەی رابردوو هاوسەرگیری لەگەڵ پاشای پێشووی مالیزیا كردو چەند رۆژێكیشە دەنگۆی جیابوونەوەیان لەمیدیاكان بڵاودەكرێـتەوە.

لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، كە محەمەدی پێنجەم قسە لەگەڵ شاجوانی پێشووی روسیا دەكات، كە ئەوەش نیشانەیەكە بۆ بەردەوامی هاوسەرگیرییەكەیان.

هـ ـ ح