پیاوێك 1.7 كگم هێرۆینی لەناو جەستەی شاردووەتەوە

جیهان

20/07/2019‌ 528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتی ئەمنی ئیتالی پیاوێكی نێجیرییان دەستگیركرد، كاتێك گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی فیۆمیچینۆی پایتەختی رۆما.

ئەو پیاوە نێجیرییە لەرێگەی فڕۆكەوە لە ئەدیس ئەبابای پایتەختی نێجیریاوە گەشتی ئیتالیای كردووەو مادەی هۆشبەری لەجەستەی شاردووەتەوە.

ئەو پیاوە لەدوای دەستگیركردنی رەوانەی بەشی فریاگوزاری نەخۆشخانە كراوەو 94 كەپسولی پلاسیكی لەجەستەی دەرهێنراوە.

ئەو مادە هۆشبەرەی لەجەستەی دەرهێنراوە لەجۆری هێرۆین بووەو كێشەكەشی1.7 كیلۆگرام بووە.

هـ ـ ح