عادل عەبدولمەهدی‌و مەسرور بارزانی كێشەكانی كەركوك چارەسەر دەكەن

عیراق

20/07/2019‌ 1101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن‌و وەرگێڕان: لوقمان حاجی قادر

مەداپرێس بڵاویكردەوە
سەرچاوە ئەمنییەكانی هەولێر كوشتنی جێگری كونسوڵی گشتی توركیا و دوو یاوەرەكەی  ڕایانگەیاند، لە لایەن چەند كەسێكی نادیارەوە تەقەیان لێكراوە.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەدا، كە كونسوڵ و یاوەرەكانی لە ناو كافییەكی ناوچەی عەینكاوە بوون، واشی بۆدەچن پارتی كرێكارانی كوردستان لە تۆڵەی كوشتنی دوو سەركردەكەی ئەو هێرشەیان ئەنجام دابێت. 

حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بە توندی بناڕەزایی خۆی بەرانبەر ئەو كردەوەیە دەربڕی و دووپاتیكردەوە، كە لێكۆڵینەوەی لێبراوانەیان لەوبارەوە دەست پێكردووە بەمەبەستی ئاشكراكردنی بكەرانی ڕووداوەكە و ڕیگەش نادەن ئەمن و ئاسایشی هەرێمی كرودستان بكەوێتە مەترسییەوە.

لە بەیاننامەیەكی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێردا هاتووه كە ڕووداوەكە لە بەردەم چیشتخانەیەكی شاری هەولێردا ڕوویداوە و بۆتە هۆی كوژرانی فەرمانبەرێكی كونسوڵخانەی توركیا و هاووڵاتییەك و یەكێكی دیكەش بریندار بووە، بەیاننامەكە ووتیشی بكەرانی ڕووداوەكە بە سزای یاسایی خۆیان دەكگەیەنن.

لە بەیاننامەیەكیشدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشەكەی ڕسوا كرد، ئەحمەد سەحاف بە ناوەی وەزارەتی دەرەوە نیگەرانی حكومەتی عێراقی لەو ڕووداوە نیشانداوە و ڕاشیگەیاند كە لە نزیكەوە چاودێری لێكۆڵینەوەی ئەو دۆسیە دەكەن، ئەو ڕووداوەش  كار ناكاتە سەر پەیوەندییە مێژووییە ستراتیژییەكانیان لەگەڵ توركیادا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش لە تویتێكیدا داوای لێكۆڵینەوەی وورد دۆزینەی بكەرانی هێشەكەی كرد و وتیشی بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ حكومەتی بەغدا و هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیدان.

ڕۆژنامەی شەڕقلئەوسەت بڵاویكردەوە
ئەفسەرێكی پۆلیسی هەولێر، كە داوای كردوو ناوی نەهێنرێت، بۆ ئاژانسی ڕۆژنامەگەری فەڕە‌نسای ئاشكراكردووە، كە لە ڕووداوەكەی چێشتخانەكەی هەولێرادا 3 كەس كوژراون و جێگری باڵوێزی توركیاشی تێدایە.

سەرچاوەكە وتیشی: كەسێك هێرشەكەی ئەنجامداوە و هەڵاتووە، گەواهیدەرانیش لەخەڵكی دەڵێن‌ هێزە ئەمنییەكان ناوچەكەیان بە بەربەست تەنیووە.

توركیاش لەسەر زاری ئیبراهیم كاڵین هەڕەشەی تۆڵەكردنەوە دەكات و ناوی ئەو لایەنەشیان نەبردووەكە لە پشت هێرشەكەوەیە. تا ئێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیاری خۆی لەو ڕووداوە ڕانەگەیاندووە. 

عەرەبی جەدید بڵاویكردەوە
دوای سەردانە سەركەتووەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و چاوپێكەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدڕاڵی، وتاری كوردی سەبارەت بە كەركوك داكشانی بەخۆوە بینیووە و هێمنتر بووەو باسیش لەبەیەكەوەژیان و هاوبەشبەندی نێوان پێكهاتەكانی شارەكە دەكات.

بە گوێرەی زانیارییە دزەپێكراوەكان، پرسی كەركوك ڕووبەرێكی فراوانی گفتوگۆكانی نێوان عەبدولمەهدی و مەسرور بارزانی داگیركردووە،‌ بڕیاریشیان داوە یەكەم دۆسییەی هەڵپەسێردراوی نێوان هەردوولا بێت بۆ یەكلاكردنەوە.

بەرپرسێك بۆ عەرەبی جەدید رایگەیاندووە، بەغدا بە بارزانی وتووە، كە مەحاڵە كەركوك بگەڕێتەوە دۆخی جارانی (پێش ئۆكتۆبەری 2017 ، كە ئەو كات بە تەواوی لە بندەستی دەسەڵاتی كوردەكاندا بوو). 

هەروەها راشیگەیاندووە، وەك هەر شارێكی دیكەی عێراق، هێزەكانی حكومەتی فیدڕاڵی بە گوێرەی بەندەكانی دەستور بەرێوەی دەبەن.

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاندووە، حكومەتی عێراق سازان و ڕازیبوونی نێوان پێكهاتەكانی شارەكە بە باشترین ڕێگەچار دەزانێت بۆ پرسی كەركوك، نابێت هاوكێشەیەكی دیاریكراویش بەسەر شارەكەدا بسەپێندرێت.

هەروەها سەركردەی میلیشیا شیعەكانی نزیك لە‌تاران لێدوانی هەڵكشاویان بەرانبەر پرسی كەركوك داوە وەك قەیس خەزعەلی سەركردەی عەسائبی ئەهلی هەق، كە لە تویتێكیدا وتوویەتی، كەركوك شارێكی عێراقییە... خاڵ سەری دێڕ، ئەمەش ئاماژە كە پرسی كەركوك یارای (قابیلی) گفتوگۆلەسەر كردن نییە، ئەمەش ووڵامدانەوەی لێدوانەكانی پیشووی مەسعود بارزانییە كە گووتویەتی كەركوك كوردستانییە.

هاوكات ڤیان سەبڕی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دووپاتیكردەوە، نەخشە ڕێگایەك بە گوێرەی دەستوور بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە شارەكەدا هەیە، دەكرێت لەو بارەوە لێكتیگەیشتن هەبێت و شارەكەش‌ شاری بەیەكەوەژیانە.

تەڕیق ئەلشەعب بڵاویكردەوە
عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا ڕایگەیاند، لە مانگی تەمموزی ئێستادا،  گرێدانی حەشدی شەعبی بە هێزە ئەمنییەكانەوە ڕادەگەیەنرێت.

عەبدولمەهدی وتیشی: كۆمپانیای سیمنز دڵنەوایی داوەتە عێراق كە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ووزەی زیاتر بەرهەم دێنێت، ووتیشی بەرهەمهێنانی ووزەی كارەبا لە عێراق گەیشتۆتە ئاستێكی پێوانەیی كە 19 هەزار میگاواتە و حكومەتیش لە زیادكردنی ئەو ڕێژەیە بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە ئاویش ناوبراو وتی: ئاومان بەشی دوو ساڵ هەیە و مەترسی لافاوەكانیش تەواو بووە.

هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا عەبدولمەهدی ئاماژە بە بەرەوپێشچوونی پەسەندكردنی چەند یاسایەك كرووە و لەوانەش پەسەندكردنی یاسای ڕزگاربووە ئێزدییەكان كە ڕەوانەی ئەنجومەنی دەوڵەت كراوە بۆ ووردبینیكردن.

پێگەی عەرەب بڵاویكردەوە
سەرچاوە ئەمریكی و كەنداوییەكان ڕایانگەیاندووە، كە لە بەرهەمهێنانی فڕۆكەی ئێف 35 دا ئەمریكیدا، دەوڵەتێكی كەنداو شوێنی توركیا دەگرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتۆن لە دەرئەنجامی بەردەوامبوونی توركیا لە كڕینی كۆسیستەمی موشەكی ئێس 400 ی ڕووسی، ئەنقەرەی لە پرۆگرامی ئەو فڕۆكەیە‌ بێبەش كرد،  سەرچاوەكانیش دەڵێن گفتوگۆ و دانوستان لەو بارەوە دەستی پێكردووە.

سەرچاوەكان دەڵێن چەند دەوڵەتێكی كەنداوی دیاریكراوە بایەخ بەو پڕۆژەی ئێف 35 دەدەن كە یارمەتی برەودان بە پیشەسازییە تازە دامەزراوەكانیان دەدەن، هەلێكیشە بۆ ئەو دەوڵەتانه ‌بەشداری یەكێك لە گەوەرترین پڕۆژەكانی تەكنیكی هەرە پێشكەوتووی جیهان بكەن.

واشنتۆن توركیای لەو پڕۆژەیە هەڵداوەتە دەرەوە، ئەو 100 فڕۆكە‌شی ڕادەست ناكات كە بڕیار بوو بیداتە توركیا، ڕاهێنانی فڕۆكەوانە‌ توركییەكانیشی ڕاگرتووە و داواشی لێكردوون واشنتۆن جێبێڵن.

دوای وەدەرنانی ئەمریكا لە پڕۆژەی  ئەو پرۆگرامە ئەمریكییە، ڕوسیا زوو بە زوو جوڵەكانی خۆی دەست پێكرد و پێشنیاری ئەوەی خستە بەردەم توركیا كە فڕۆكەی "سیخۆی ئێس یو 35 " شوێنی فڕۆكە ئەمریكییەكە بۆ توركیا بگرێتەوە كە مۆسكۆ بە هاوتای فرۆكەی ئێف 35 ی ئەمریكی دەداتە قەڵەم.

ئەو كۆمپانیا ئەمریكییەی فڕۆكەكە بەرهەم دێنێت ڕایگەیاندووە كە جێگرەوەیان بۆ شوێنی توركیا پەیدا كردووە، بەڵام ناوی ئەو دەوڵەتانەی نەهێنا كە گەرەكیانە پشكداری لەو پرۆگرامە بكەن و شوێنی توركیا بگرنەوە.

وێستگەی بی بی سی بڵاویكردەوە، پێش ئەوەی فڕۆكەی ئێف 35 بكەوێتەكار، كەچی توانیویەتی گۆڕان بەسەر سرووشتی ململانێی ئایندەدا بێنێت، ئەمەش بە هۆی توانستە مەودا دوور و درێژەكەی و توانستی لە كردەی سێرەگرتندا (رصد).

لە ئێستادا كۆمپانیا  توركییەكان 937 پارچە كەرەستەی  فڕۆكەی ئێف 35 یان  پێسپێردراوە كە بەرهەمی بێنن، لە ئێستاش بەدواوە، ئەو ئەركەی توركیا بە دەوڵەتێكی دیكە دەسپێردرێت. چاودێرانیش پێیان وایە بۆ واشنتۆن ئاسانە جێگرەوەی بۆ توركیا پەیدا بكات و بە دوای هاوبەشێكی دیكەدا بگەڕێت.

"یەمیتار بیشییەف" ی پسپۆڕ لە كاروباری توركیا – ڕوسیا باوەڕی وایە سعودییەكان بە ووردەی چاودێری ئەو پرسە دەكەن.

سەرچاوە: میدیا عەرەبی‌و جیهانییەكان