وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەڕەشەی توند لە ئێران دەكات

جیهان

20/07/2019‌ 1158 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جیرێمی هانت وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، بەریتانیا بەتوندی وەڵامی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە نەوتییەكەمان لەلایەن ئێرانەوە دەدەینەوە، هۆشداریشی بەتاراندا بەوەی ئەگەر ئازادی دەریاوانی دەستەبەر نەكات، ئەوە زەرەرمەندی یەكەم دەبێت .

هانت رایگەیاند، لەگەڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەسەر ئەو رەوشەی لەئارادایە قسەی كردووە ، چاوەڕێشی كرد، كە لەگەڵ محەمەد جەود زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش قسە بكات .

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەوەشی راگەیاند، ئەو هەنگاوە بەهیچ جۆرێك قبووڵكراو نییەو بەڕێگایەكی هەڵسەنگێنراو، بەڵام توند وەڵام دەدرێتەوە.

هانت هەروەها رایگەیاند، بژاردەی سەربازی تاوتوێ ناكەین ، بەڵكو بۆ چارەسەری دۆخەكە پەنا بۆ ڕێگای دیبلۆماسی دەبەین .

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا باسی لەوەش كرد، كە ئەگەر بێت و ئازادی دەریاوانی كۆتوبەندی بخرێتەسەر ، ئەوە ئێران زەرەمەندی یەكەم دەبێت.

رۆژی هەینی سوپای پاسدرانی ئێران رایگەیاند، كەشتییەكی نەوتگویزەرەوەی بەریتانیان لە گەرووی هورمز دەستبەسەر كردووە ، دوای ئەوە یاس نیودەوڵەتییەكانی دەریاوانیان پیشێل كردووە.

پێشتریش بەریتانیا كەشتییەكی نەوتگوێزەرەوەی ئێرانی لە گەرووی هورمز دەستبەسەركردبوو ،كە گومانی ئەوەی لێدەكرا نەوت بۆ سوریا بگوازێتەوە، ئێرانیش هەڕەسەی ئەوەی كرد ئەگەر بیت و بەریتانیا بەزووی ئەو كەشتییە ئازاد نەكات ئەوە وەڵامیان بۆ ئەو هەنگاوەی بەریتانیا دەبێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی