ئەردۆغان بۆ پرسی رۆژئاوای كوردستان پێویستی بەرێككەوتنە لەگەڵ روسیا

sharpress.net

1253 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/07/2019‌

شارپرێس:
وەڵامی ئەردۆغانی روسی بۆ ترامپ "توركەكان بۆسفۆر بە رووی ئەمریكەكاندا دادەخەن"، ناونیشانی راپۆرتێكی ڤیكتۆر سوكیركویە لەگۆڤاری "سفوبودنایا پریسا"، دەربارەی ئالۆزبوونی ناكۆكی نێوان ئەمریكاو توركیاو دۆخی لەرزۆكی ئەردۆغان.

بەپێی راپۆرتەكە، روسیا هەشتەمین فرۆكەی جۆری –ئان 124-ە، كە پێكهاتەكانی ئێس-400 دەگەیەنێتە توركیا، كە سیستەمەكە لە ماوەیەكی نزیكیشدا دەكەوێتە خزمەتی شەڕكردنەوە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، بەم شێوەیە، تا ڕادەیەك توركیا لە دیدی ئەندامانی ناتۆو لەنێویاندا ئەمریكاو زۆربەی وڵاتانی ئەوروپیش وڵاتێكی گومڕایە، تا ئەم ماوەیەش واشنتۆن ناچار بووە حساب بۆ دۆخی ئەنقەرە بكات، بەوەی هاوپەیمانێكی بەهێزی ناتۆیە. 

لەگەڵ راگەیاندنی سەپاندنی سزا ئەمریكا بەسەر توركیادا، كە بڕیار بوو لە 12ی یۆلیۆدا جێبەجێبكرێت، وەستێنرا، بەڵام زۆر بەخێرایی قسەكردن لەسەر رێكاری تۆڵە كردنەوە هاتەوە بەر باس.

لەو رووەوە، وتەبێژی سەربازی –ڤلادیسلاڤ شۆرینگین- دەڵێت: لە ئێستادا دۆخی ئەردۆغان لەرزۆكە تا ڕادەیەكی زۆر، بە گوزارشتێكی مەجازی ئێستا لە جوڵاندایە لە رۆژئاواوە بۆ رۆژهەڵات. ئەم هەنگاوە بە وردی ئەنجامدراوە بەڵام پێویستی بەدەسكەوتی راستەقینە هەیە لە هاوكاریكرنی نوێدا. لە توركیا هەموون پاڵپشتی ئەردۆغان ناكەن، تا ئێستا هەوڵی كودەتاكەی یۆلیۆی 2016 لە بیردا كاڵ نەبۆتەوە كاتێ سوپا ویستی لەو وڵاتەدا دەسەڵات بگرێتە دەست.

حیزبەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا، پارتی دادوگەشەپێدان رووبەرووی شكستی گەورە هاتەوە لەهەڵبژاردنی سەرۆك شارەزانی ئەستەمبوڵدا لە یۆنیۆی ئەمساڵدا، كە دەكرێ وا دابنرێت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەڵوێستی لە بەرانبەر پارتە بەرهەلستكارەكان ، یان خودی پارتی گەلی كۆماری، یان ئەو سەربازانەی ئینتمایان نییە. 

ئەردۆغان بە باشی هەست بەمە دەكات، لەبەرئەوە بەهەموو رێگایەك هەوڵی رازی كردنی سەربازەكان دەدات بۆ ئەوەی بەلای خۆیدا رایانبكێشێ، بەڵام دژیەكی لەگەڵ ئەمریكییەكان ئەوانەی بەشدار بوون لە داڕشتنەوەی شێوەی نوێی سوپای توركی، لەوانەیە ببنە هۆكاری ململانێیەكی نوێ لە نێوان سەرۆك و سەربازەكان.

لەبەر ئەوە، ئەردۆغان پێویستی بە هەلگرتنی هەنگاوی چالاك هەیە بۆ دەرخستنی راستی رێرەوی هاوكاری سەربازی لەگەڵ روسیا، بۆ نمونە گەیشتن بە چەند رێككەوتنیك لەگەڵ مۆسكۆ سەبارەت بە پرسی كوردستان لەرۆژئاوا بۆ بەرژەوەندی خۆی، بەدەستهێنانی پاڵپشتی دەربارەی ململانێ لەگەڵ قوبرس.

هاوكات هێشتنەوەی ئەم پرس و كێشانە بە چارەسەر نەكراوی وا دەكات ئەردۆغان بەردەوام بێت لە مانۆر كردن لە نێوان ترامپ و پۆتین، ناچاریشە نزیك تر بێت لە روسیا نەوەك ئەمریكا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved