شارپرێس:
نووسینگەی رزگاركردنی ئێزیدییە رفێنراوەكان ئامارێكی نوێی ئێزیدییەكانی عێراقی بڵاوكردەوە، كە ئاماری قوربانییەكانی لەلەكاتی هاتنی داعش بۆ ناوچەكانیان لەساڵی ٢٠١٤وە تا ئێستا لەخۆدەگرێت.
نووسینگەكە باسی لەوە كردووە ، ئەو سەرژمێرییەی لای نەتەوە یەكگرتووەكان پشتی پیدەبەسترێت و جێی باوەرە ئەوەیە :
پێشتر ژمارەی ئیزیدییەكان لە عێراق 550,000 كەس بووە .
ژمارەی ئاوارە ئێزیدییەكان بەهۆی داگیركردنی ناوچە ئیزیدی نشینەكان لەلایەن داعشەوە 360,000 ئاوارە بووە .
یەكەم رۆژی داگیركردنی ناوچەكە 1293 ئێزیدی كوژراوە.
ژمارەی ئەو منداڵانەی بەهۆی داگیركارییەكەی داعشەوە هەتتیو كەوتوون 2745 منداڵ بووە .
ژمارەی ئەو گۆرە بەكۆمەڵانەی تائێستا لە شەنگال دۆزراونەتەوە ٨٠ گۆڕ بووە ، لەگەڵ دەیان جێگە كە گۆڕی تاكەكەسیان تێدا بووە .
ژمارەی ئەو پەرستگا و نزرگانەی لەلایەن داعشەوە تەقێنراونەوە ٦٨ جێگا بووە .
ژمارەی ئەو ئیزیدیانەی كۆچبەری دەرەوەی وڵات بوون زیاتر لە (100.000) كەس بووە .
ژمارەی رفێنراوان 6417 كە : مێ ٣٥٤٨ ، نێر ٢٨٦٩
ژمارەی ئەوانەی لەدەستی داعش رزگار كراون بەمشێوەیە بووە.
تێكڕا : 3487 كەس ئافرەت : ١١٨٦ ، پیاو : ٣٣٧ ، منداڵی كچ : ١٠٢٤ ، منداڵی كوڕ : ٩٤، ئەوانەی ماونەتەوە ٢٩٣ ، مێ : ١٣٣٨ ، نێر : ١٥٩٢
ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی