هەنگاوێكی گەورە.. ٥٠ ساڵ پێش ئێستا بۆیەكەمجار مرۆڤ پێینایە سەر مانگ

sharpress.net

401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/07/2019‌

شارپرێس:
لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا، لە ٢٠ تەمموزی ساڵی ١٩٦٩ نیل ئارمسترۆنگ توانی وەك یەكەم مرۆڤ پێبنێتە سەر رووی مانگ، ئەمەریكا بووە خاوەنی ئەو دەستكەوتە،  كە بەگەورەترین دەستكەوتی مرۆڤایەتی هەژمار دەكرێت .

یەكەم كەس، كە پێی خستە سەر ڕووی مانگ لەڕێگای گالیسكەی ناسراو بە "ئەپۆلۆ١١" وە بوو ، كە لە ١٦ی حوزەیرانی ١٩٦٠ لە فلۆریداوە هەڵدرا .

یەكەم وشەی ئارمسترۆنگ هەر، كە پێی خستە سەر مانگ وتی: هەنگاوێكی بچووك سەبارەت بە پیاوێك.. بازدانێكی زەبەلاحی مرۆڤایەتی.

ئەو ساتە موژدانەی چاخێكی زێرینی دۆزینەوەی بۆشایی ئاسمان بوو كە لە ساڵی ١٩٦١ دەستیپێكرد و تەنیا دوای ٨ ساڵ ئەو دەستكەوتە مەزنەی بەدواوە بوو .

ئەوكاتە جۆن كینیدی سەرۆكی ئەوكاتی ئەمەریكا لەكۆنگرێس بەڵێن ئەوەیدا، كە پێش تەواوبوونی دەیەیەك مرۆڤ پێیبخاتە سەر مانگ .

تیمی گەشتەكە، كە ناوی armalcolite  لێنرابوو  لەئارمسترۆنگ و ئەلدرین و كۆلینز پێكهاتبوون ، لەكاتی گەڕانەوەیان ٤٧ رەتڵ لە بەرد و گڵی مانگیان لەگەڵ خۆیان هێنایەوە ، كە لەو نموونە هێنراوانە سێ كانزایان لی دۆزرایەوە كە ئەوانیش armalcolite, tranquillityite and pyroxferroite بوون .

لەكاتی گەرانەوەیان تیمی ئەپۆلۆ ١١ لە ٢٤ی تەمموزی ١٩٦٩ باكووری زەریای هێمن كەوتنەوە سەر زەوی .

لەكاتی پێشوازیكردنیان نوێنەری هێزی دەریایی ئەمەریكی جلوبەرگی تایبەتی دابرینی بایۆلۆجی بۆ تیمەكە و بۆخۆیان هێنابوو ، ئەوەش وەك پارێزێك لە تووشبوونیان بە هەر زیندەرەوێكی ئاسمانی كە لەگەڵ تیمەكە هاتبیتە خوارەوە .

دواتر كەشتی "یو ئیس ئیس هۆرنێت" تیمەكەی گواستەوە بۆ بنكەی ئاسمانی ئیلینگتۆن لە هیوستن لە تەكساس ، تاوەكو كەشتیوانەكان بخرێنە ڕەوشی "دابڕینی تەندتووستی" ، كە ماوەكەی ٢١ رۆژ بوو .

لەماوەی دابڕینەكەدا ، سێ كەشتیوانەكان تەنیا دەیانتوانی قسە لەگەڵ كەسوكار و ریچارد نیكسۆنی سەرۆكی ئەوكات بكەن .

لەوكاتەدا ٦٥٠ ملیۆن كەس لەسەرانسەری جیهان و لە پەخشی تەلەفزیۆنیدا نیشتنەوەی ئەپۆلۆیان لەسەر ڕووی مانگ بینی .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved